بانكی ناوەندی عیراق بڕیارە "گرنگ"ە كە بۆ هاوڵاتیانی كوردستان جێبەجێدەكات


وێستگه‌ نیوز ـ
بەرپرسێكی بانكی ناوەندی عیراقی ئاشكرای دەكات بەم نزیكانە دوو لقی بانكەكە دەكرێنەوە و قەرزەكانیش بە هاوڵاتیانی كوردستان دەدرێت.


ئەیسەر جەبار، وتەبێژی بانكی ناوەندی عیراق  تایبەت بە سایتی باسنیوزی راگەیاند، بڕیاری كردنەوەی لقێكی بانكی ناوەندی عیراق لە هەولێر و سلێمانی  دراوە، وتی: "بانكی ناوەندی عیراق بڕیاریداوە دوو لقی  خۆی لە هەولێر و سلێمانی بكاتەوە بۆ ئەوەی  هاوكاری دارایی  هەرێمی كوردستان بكرێت".

ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا تەنها كارە لۆجستیەكانی كردنەوەی ئەو دوو بانكە ماون، وتیشی: "بڕیارەكە چوه‌تە بواری جێبەجێ كردنەوە و موقابلەی فەرمانبەرانیش كراوە تەنها ماوە باڵەخانەكان دیاری بكرێن و كارە لۆجستیەكان جێبەجێ بكرێن و بەم نزیكانە ئەو دوو لقە دەكرێنەوە".

جەختی كردەوە بانكی ناوەندی عیراق لەو كارەیدا دەیەوێت هاوكاری كوردستان بكات بە تایبەت لە پێدانی قەرز بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان و كارئاسانی ئالوگۆڕی دراو لە نێوان عیراق و هەرێمی كوردستان، وتیشی: "دوای كاركردنی ئەو ئەو دوو لقەی بانكی ناوەندی هەر قەرزێك لە عیراق بدرێت ئەوە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، قەرز بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە عیراق بدرێت ئەوە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە".



PM:04:44:28/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 7905 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت