چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی لە ریزی خانمه یه‌كه‌مه‌كانی ناتۆدا ده‌ركه‌وت
هاوسەری سەرۆکەکانی وڵاتانی ناتۆ
وێستگه نیوزـ
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو پیاوێك له وێنه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵدا ده‌ركه‌وت كه تایبه‌ت بوو به هاوسه‌ری سه‌رۆكی وڵاتانی په‌یامنی باكوری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به ناتۆ.
وێنه‌كه له په‌راوێزی دوایین لوتكه‌ی سه‌رانی ناتۆ له برۆكسل-ی پایته‌ختی به‌لجیكا گیراوه و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و پیاوه تیایدا پرسیار و مشتومڕٍێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له 25ی ئه‌م مانگه‌دا و له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی په‌یمانی ناتۆدا هاوسه‌ری سه‌رۆكه‌كانی ناتۆ له‌ده‌وری شاژنه ماتیڵدا، هاوسه‌ری پادشای به‌لجیكا كۆبوونه‌وه تا وێنه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ بگرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نامۆ بوو ده‌ركه‌وتنی پیاوێك بوو له‌نێو ئه‌و ژنانه‌دا.
دوای به‌دواداچوون ده‌ركه‌وتووه ئه‌و پیاوه هاوڕه‌گه‌زبازه، ئه‌م پیاوه به‌نیاوی (گۆسی گیستنای) هاوبه‌شی سێكسیی زاغییه بیتل-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی لۆكسمبۆرگه و به سیفه‌تی ژنی ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیره له ریزی خانمه یه‌كه‌مه‌كانی ناتۆ وه‌ستاوه.
له حوزه‌یرانی 2014، په‌رله‌مانی لۆكسمبۆرگ ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر هاوسه‌رگیریی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ پێدانی مافی به‌و هاوڕه‌گه‌زبازه كه هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌خۆبگرێت.
PM:04:50:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5557
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت