چیرۆکی بڕینەوەی دارەکەی داقوق ئاشکرا بوو
وێستگه نیوز ـ
دوای ئەوەی بڕینەوەی درەختێک لە پێناو دەرکەوتنی تابلۆی پزیشکێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کاردانەوەی لێکەوتەوە، قایمقامی داقوق رایدهگهیهنێت، ئەو پزیشکەی کە دارەکەی بڕیوەتەوە و دوو داری تری لەبری روواندووەتەوە.
ئەمیر خواکەرەم، قایمقامی داقوق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند: "دوای بەدوادا چوونمان لەسەر بڕینەوەی ئەو دارە کە دوو ساڵ پێش ئێستا بووە، راستەوخۆ چوینە شوێنەکە لە پێش دەرمانخانەیەک بووە ئەو پزیشکەی کە دارەکەی بڕیوەتەوە و دوو داری تری لەو ناوچەیە رواندووە".
قایمقامی داقوق وتیشی: "هیچ پێویست ناکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان قسەی هەلەق و بەلەق بکرێت بۆ ئاژاوە نانەوە لەشارەکەماندا".
ئەمیر خواکەرەم ئەوەشی وتووە: "ناکرێت لەکاتێکدا کە شەڕی داعش هەیە ئێمەش لەسەر دارێک شەڕ بکەین کە خاوەنەکەی تورکمانە و منیش ئەو کاتە سەرۆکی ئەنجومەن بووم و شارەوانی و پۆلیس پێیان راگەیاندبوو چاکی کردەوە".
PM:04:51:28/05/2017
ئهم بابهته 4893
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت