له روداوێكی ته‌قه‌كردندا له ولایه‌تی میسیسپی ئه‌مریكا كه دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 8ی ئایاری 2017 روویدا، هه‌شت كه‌س كوژران.
به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكا پۆلیسی ولایه‌ته‌كه گومانلێکراوێکیان ده‌ستگیر كردووه.
وێنه‌ی گومانلێكراوه‌كه له میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گه‌نجێكی ره‌شپێسته، هاوكات وته‌بێژی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ولایه‌تی میسیسپی به‌ناوی وارن سترین رایگه‌یاند كه رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه له سێ ماڵی جیاجیای ناوچه‌ی لینكۆڵینی ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌ته‌كه بووه و به‌هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س كوژراون.
وارن سترین راشیگه‌یاندووه كه هێشتا هیچ تۆمه‌تێك ئاراسته‌ی گومانلێكراوه‌كه نه‌كراوه‌و هێشتا زووه باس له هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و رووداوه بكرێت، تائێستاش روون نه‌بووه‌ته‌وه ئایا گومانلێكراوه‌كه كوژراوه‌كان ده‌ناسێت یان به هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی لێكردوون.
گومانلێکراوەکە
PM:05:05:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3812
جار خوێنراوه‌ته‌وه