به‌رپرسێكی ئه‌وقاف: تائێستا چاره‌نووسی نزیكه‌ی 30 كوردی ناو داعش نادیاره
ژمارەیەک چەکداری کوردی ناو داعش... فۆتۆ: ئەرشیف
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و 500 كورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كه چووبوونه نێو ریزه‌كانی داعشه‌وه، تائێستا چاره‌نووسی نزیكه‌ی 30 كه‌سیان دیار نییه، به‌ڵام كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه له‌نێو ریزه‌كانی داعش بوون له وڵاتی سوریان.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له ساڵانی 2013 و 2014 نزیكه‌ی 500 گه‌نج له هه‌رێمی كوردستانه‌وه و له‌ڕێگه‌ی وڵاتی سوریاوه په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی داعشه‌وه كرد.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وتی: "دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ، رۆیشتن بۆ ناو داعش كه‌مبوه‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كانیش له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2015ه‌وه هیچ گه‌نجێك په‌یوه‌ندی پێوه نه‌كردوون".
وتیشی: "له‌و 500 گه‌نجه، به‌هۆی شه‌ڕه‌وه زیاتر له 300 گه‌نجیان كوژراون، 150یشیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه یاخود له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "25 تا 30 گه‌نج له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه تائێستا چاره‌نووسیان دیار نییه و نازانین ماون یان نا".
به وته‌ی مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی له‌و كاته‌وه‌ی شه‌ڕی داعش و پێشمه‌رگه كه‌مبۆته‌وه، ئه‌وانیش زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كداره كوردانه كه‌مبۆته‌وه، چونكه كورده‌كان زیاتر له موسڵ و به‌شێكیشیان له حه‌ویجه بوون.
سه‌باره‌ت به‌وه ئایا ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه جێگه‌ی مه‌ترسی نین؟، نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌موویان له ژێر چاودێری وردی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانن، به‌شێكیان ئازاد كراون و به‌شێكی زۆریشیان هه‌ر له زیندانن و كه‌سوكاریان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌وقاف، تائێستا كوردانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باكوور له‌نێو داعشدا ماون، به‌ڵام زیاتر له وڵاتی سوریان.
له مانگی حوزه‌یرانی 2014ه‌وه رێكخراوی داعش به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی عیراق و كوردستانی داگیركرد، دواتریش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رووبه‌ڕوویان بوه‌وه و ناوچه‌كانی كوردستانی لێوه‌گرتنه‌وه، له ئێستاشدا له‌لایه‌ن سوپای عیراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پڕۆسه‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ به‌رده‌وامه.
PM:05:33:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5285
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت