به‌ڤیدیۆ... چه‌كدارێكی داعش به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژرا
وێستگه نیوز -
له‌گرته ڤیدیۆیه‌كدا كه یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سوپای عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك هێزه عیراقییه‌كان ده‌چنه یه‌كێك له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی شاری موسڵ كه رزگاركراوه، چه‌كدارێكی داعش به ته‌نها له‌ماڵێكدا به‌شێوازێكی گوماناوی كوژراوه و به‌جێهێڵدراوه.
گرته ڤیدیۆیه‌كه له‌گه‌ڕه‌كی 17ی ته‌موزی شاری موسڵ تۆماركراوه، ئه‌وه‌ی جێی گومانه، چه‌كداره‌كه هیچ جۆره چه‌كێكی له‌نزیكه‌وه نییه و خوێنی سه‌ریشی به دیواره‌كه‌ی ته‌نیشیتییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئاماژه‌یه بۆ كوژرانی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه چه‌كداران له‌نێوان خۆیاندا هیچ جۆره متمانه‌یه‌كیان به‌یه‌كتر نه‌ماوه و ترسیان له‌وه‌یه كه خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌نه‌وه.
PM:05:46:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 17149
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت