به‌ڤیدیۆ.. دۆلفینێكیان له‌ بینایه‌كی به‌رزه‌وه‌ فڕێدایه‌ خواره‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

چه‌ند خوێندكارێكی په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆجیای ئێرله‌ندا، یه‌كێك له‌ ژیرترین ئاژه‌ڵه‌كانی سه‌رزه‌وی و نزیكترینیان له‌ مرۆڤه‌وه‌ له‌ بینایه‌كی به‌رزه‌وه‌ فڕێدایه‌ خواره‌وه‌.

سایتی سپوتینك، ئه‌و كاره‌ی به‌هاوشێوه‌ی كرده‌وه‌كانی رێكخراوی داعش چواندووه‌ كه‌ قوربانییه‌كانی له‌ بینای به‌رزه‌وه‌ فڕێده‌دایه‌ خواره‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ روداوه‌كه‌ له‌ شاری كورك-ی ئیرله‌ندا رویداوه‌ و دۆلفینه‌كه‌ش مرداربووه‌ته‌وه‌، خوێندكاره‌كانیش دوای ئاهه‌نگێڕان له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كه‌ی خۆیان فڕێیانداوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ له‌ سناپ چات بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و نه‌شزانراوه‌ خوێندكاره‌كان ئه‌و دۆلفینه‌یان له‌كوێوه‌ هێناوه‌ یان به‌چ هۆكارێك دۆلفینه‌كه‌ مرداربووه‌ته‌وه‌.



Ирландские студенты отплясывали на вечеринке с мёртвым дельфином Подробности по ссылке:...

Posted by Radio Aurora on Sunday, May 28, 2017


PM:05:49:28/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 7137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو