عه‌بدوڵا بۆر ورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی داعش ده‌گێڕێته‌وه
عه‌بدوڵا بۆر
وێستگه نیوز -
عه‌بدوڵا بۆر فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری دووزخورماتووی هێزی پێشمه‌رگه ورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌گێڕێته‌وه و رایگه‌یاند كه داعش شكاون.
عه‌بدوڵا بۆر فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری دووزخورماتووی هێزی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی: "شه‌وی رابردوو له ده‌وروبه‌ری سه‌عات 11:30 ده‌قیقه رایانگه‌یاند كه له عه‌لیاوه‌ی بچووك په‌لاماری فه‌وجی 3ی لیوای 116ی سۆران دراوه".
وتیشی: "منیش ئاگاداری لیوای 16، لیوای 116، لیوای 4 و 5ی به‌رگری و فریاكه‌وتنم كرد و به‌خێرایی رۆیشتین بۆ ئه‌وه‌ی فریای شه‌ڕه‌كه بكه‌وین".
عه‌بدوڵا بۆر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌رێگا بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بوو، منیش كه‌مێك برینداربووم".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "داعش زۆر به‌باشی شكا و نه‌یتوانی سه‌نگه‌رێك له پێشمه‌رگه بگرێت".
به‌پێی زانیارییه‌كان دره‌نگانی شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له فه‌وجی سێی لیوای 116، سه‌ره‌تا چه‌كدارانی داعش چه‌ند بۆمبێكیان له‌سه‌ر رێگای پێشمه‌رگه‌كان داناوه و بۆمبێك به‌ئۆتۆمبێلی پێشمه‌رگه ته‌قیوه‌ته‌وه و سێ پێشمه‌رگه بریندار بوون، دواتر له گوندی حلێوه‌ی بچوكه‌وه شه‌ره‌ته‌قه له نێوان پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش ده‌ستیپێكردووه.
له شه‌ڕه‌كه‌دا عه‌بدوڵا بۆر، به‌رپرسی میحوه‌ری دووزخورماتوو چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه به سوكی برینداربوون.
PM:06:17:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 28529
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت