150 هه‌زار کەس لە حەویجە لەژێر هەڕەشەی کوشتن و برسێتیدان
حەویجە لە سەرەتای داگیرکردنی لەلایەن داعشەوە
وێستگه نیوزـ
روانگه‌ی عیراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هۆشدارییدا له به‌رده‌وامیی كوشتن و برسیكردنی 150 هه‌زار هاوڵاتیی مه‌ده‌نی كه له‌قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوك له‌ژێرده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا.
روانگه‌ی عیراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه كه دانیشتوانی حه‌ویجه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری روبه‌ڕوی كاره‌ساتێكی مرۆیی بونه‌ته‌وه و له نوێترین كرده‌وه‌شدا به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا داعش 10 كه‌سی له خه‌ڵكی ئه‌و قه‌زایه به‌تۆمه‌تی جیایای وه‌ك هاوكاریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق كوشتووه.
روانگه‌كه ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه ماوه‌ی سێ ساڵه ئه‌و قه‌زایه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه و هێشتا پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی ده‌ستپێنه‌كردووه، هه‌ڵاتوویه‌كی ئه‌و قه‌زایه‌ش به‌ناوی فاتیمه به روانگه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه گوزه‌رانی ئێستای دانیشتوانی حه‌ویجه زۆر خراپه و داعش قێزه‌ونترین كرده‌وه‌یان له‌دژ ئه‌ندام ده‌دات.
فاتیمه وتویه‌تی ئه‌گه‌ر داعش هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر بكات هه‌وڵی راكردن بدات، پیاو بێت قاچی ده‌شكێنێت و ژن بێت جه‌ڵتیان لێ ده‌دات.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی شاری كه‌ركوك به سایتی ئیلاف-ی راگه‌یاندووه كه سه‌ركرده به‌ناو گرنگه‌كانی داعش باره‌گای به‌دیلیان به‌ناوی ولایه‌تی نه‌ینه‌وا و دیجله له قه‌زای حه‌ویجه كردووه‌ته‌وه و دوای هه‌ڵاـینان له موسڵ له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئێستا قه‌زای حه‌ویجه بووه‌ته مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كیی سه‌رانی داعش، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه كه‌لێنه‌ی كه‌وته نێوان سه‌ركرده‌كانیان و دابه‌شبونیان بۆ دوو گروپ، گروپێكیان له ته‌له‌عفه‌ر ماونه‌ته‌وه و ئه‌وی دیكه‌ش به‌ره‌و حه‌ویجه هاتوون، ئه‌وانه‌شی له حه‌ویجه‌ن به سه‌ركرده گرنگه‌كانی داعش داده‌نرێن.
ئاوارە هەڵاتووەکانی حەویجە
PM:07:06:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4645
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت