ئۆتۆمبێلێك ئافره‌تێكی كرد به ژێره‌وه
نەخۆشخانەی شه‌هید هه‌ژار
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له‌شه‌قامی ئاواره‌كانی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێلێك ئافره‌تێكی كرد به ژێره‌وه و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌شه‌قامی ئاواره‌كانی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری نیسان ئافره‌تێكی به‌ناوی گوڵه ئیبراهیم شاكه‌ره‌م له‌دایكبووی 1934 شێلا".
رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری وتی: "دوای گه‌یاندنی به به‌شی فریاكه‌وتنی نەخۆشخانەی شه‌هید هه‌ژار، ئافره‌ته‌كه گیانی له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی (24)ی هاتووچۆ به‌ندكراوه.
.
PM:08:04:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 14428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت