راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له لێدوانه‌كانی وه‌زیری نه‌وتی عیراق سه‌باره‌ت به باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات و به "ئیجابی" له قه‌ڵه‌می دا.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به زمانی ئینگلیزی له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له لێدوانه ئیجابییه‌كانی عه‌بدولجه‌بار ئه‌للعێبی وه‌زیری نه‌وتی عیراق سه‌باره‌ت به باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانه میوانداری وه‌زیری نه‌وتی عیراق بكات و وتووێژی بنیاتنه‌رانه سه‌باره‌ت به پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه‌ی دۆسێی نه‌وت و غاز ئه‌نجام بده‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له وتووێژی بنیاتنه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌لفه‌هداوی وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی عیراق سه‌باره‌ت به هاریكاری له بواری كاره‌با و دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ وزه و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان كه هاوكاره بۆ دووباره بنتیاتنانه‌وه‌ی موسڵ و ناوچه ئازادكراوه‌كانی تری پارێزگای نه‌ینه‌وا دوای شكستی داعش، ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "حكومه‌تی هه‌رێم ستایشی پشتیوانی سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی بۆ دروستكردنی متمانه ده‌كات"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پابه‌نده به به‌شداریكردن له وتووێژی بنیاتنه‌رانه و نیازپاكی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له حكومه‌تی ئیتیحادی له‌پێناو هاریكاریكردن له بواری وزه‌دا".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌كی كه‌م له به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان له به‌غدا دژایه‌تی ئه‌و بارودۆخه نوێ و واقعییه‌ی نێوان حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم پێَیوایه كه لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی فه‌لاح ئه‌لعامری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم دوورن له راستییه‌وه.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سیاسه‌تی ئیجابیانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و هاریكاری واقیعی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كه‌رتی نه‌وتی سه‌ر به حكومه‌تی ئیتیحادی له كه‌ركوك و وه‌زیری كاره‌با له به‌غدا به ته‌نها هۆكار نه‌بووه بۆ دابینكردنی كاره‌با بۆ كه‌ركوك به‌ڵكو هاوكاره بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كانی هاوسنووری هه‌رێمی كورستان.
دووپاتیشیكرده‌وه كه "حكومه‌تی هه‌رێم دڵنیایه له‌وه هه‌ردوولا هه‌ڵوێستێكی ئیجابی و واقیعییان ده‌بێت له وتووێژه‌كانی داهاتوویان و رێگا به‌و هه‌وڵانه ناده‌ن كه ئاسته‌نگ بۆ وتووێژی نێوان هه‌ردوولا دروست ده‌كه‌ن".
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوودا عه‌بدولجه‌بار ئه‌للعێبی وه‌زیری نه‌وتی عیراق له میانی كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپێك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشه، راشیگه‌یاند كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ وتووێژكردن ده‌رباره‌ی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی كه‌رتی نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
PM:08:43:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3909
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت