"زستانی داهاتوو تره‌مپ زیندانی ده‌كرێت"
دۆناڵد تره‌مپ
وێستگه نیوز – به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌مریكی پێشبینی كرد زستانی داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانیه‌وه بخرێته زیندانه‌وه.
ریچارد بینته‌ر كه له ئیداره‌ی سه‌رۆك جۆرج بوشی كوڕدا سه‌رۆكی پارێزه‌رانی ره‌وشت بووه له كۆشكی سپی، پێشبینی كرد زستانی داهاتوو گرتووخانه‌ی FBCی فیدراڵی له ویلایه‌تی ئالاباما ببێته شوێنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ئه‌م پێشبینییه دوای ئه‌وه دیێت كه فشاره‌كان له‌سه‌ر تره‌مپ و داواكاری بۆ دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی زیادیكردووه به‌هۆی پێشێلكردنی یاسا له‌ڕێی فشارخستنه‌سه‌ر جه‌یمس كومی سه‌رۆكی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له‌سه‌ركارلابراو بۆ راگرتنی لێكۆڵینه‌وه له گومانی په‌یوه‌ندی مایكڵ فلین راوێژی پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تره‌مپ و روسیا.
ریچارد بینته‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "كۆشكی سپی له زستانی داهاتوودا" و لینكی گرتووخانه‌ی FBCی فیدراڵی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت داناوه.
گرتووخانه‌ی FBCی فیدراڵی ئه‌و شوێنه‌یه كه چارلز كۆشنه‌ر باوكی جارید زاواكه‌ی تره‌مپ دوای ئیدانه‌كردنی به پێشێلكردنی یاسا له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له نیویۆرك و خۆدزینه‌وه له باجدان، سزاكه‌ی تیادا برده‌سه‌ر.
تا ئێستا هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مریكی زیندانی نه‌كراوه یاخود له پۆسته‌كه‌ی لانه‌براوه، ریچارد نیكسۆن سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا به‌ر له دادگاییكردنی له 1974 له‌لایه‌ن كۆنگرێس ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و به‌هۆی ده‌ركردنی لێبووردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌لایه‌ن جیراڵد فۆرد كه شوێنی گرته‌وه، رووبه‌ڕووی دادگا نه‌كرایه‌وه.
سه‌رچاوه: ئیلاف
PM:09:06:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 7769
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت