وڵاتێك جیابوونه‌وه له ره‌مه‌زاندا قه‌ده‌غه ده‌كات
وێستگه نیوز – دادوه‌ری دادوه‌رانی فه‌له‌ستین بڕیاری دا له مانگی ره‌مه‌زاندا جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران قه‌ده‌غه بكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌حمود ئه‌لهباش دادوه‌ری دادوه‌رانی فه‌له‌ستین و راوێژكاری كاروباری ئاینی و په‌یوه‌ندی ئیسلامی سه‌رۆكی فه‌له‌ستین گشتاندنێكی بۆ دادگا شه‌رعییه‌كان ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له مانگی ره‌مه‌زاندا تۆمار نه‌كرێت، مه‌گه‌ر زۆر پێویسته بێت.
مه‌حمود ئه‌لهباش له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای له دادوه‌ره شه‌رعییه‌كان كرد پشت به راپۆرته‌كانی فه‌رمانگه‌ی ئیرشاد و چاكسازی خێزانی ببه‌ستن بۆ بڕیاردان له پێویستی تۆماركردنی داوای جیابوونه‌وه گه‌ر پێویست بكات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌م رێوشوێنه له‌و ئه‌زموونانه‌ی له مانگی ره‌مه‌زانی ساڵانی رابردوودا رووبه‌ڕووی دادگاكان بووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
دادوه‌ری دادوه‌رانی فه‌له‌ستین ده‌ڵێت: "هه‌ندێك كه‌س له مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی تر كه‌می خۆراك و جگه‌ره‌نه‌كێشان ده‌كه‌نه هۆكارێك بۆ دروستكردنی كێشه، به‌تایبه‌ت كه سروشتی رۆژووه‌وان له رۆژانی ره‌مه‌زاندا ناسه‌قامگیره و به‌وپێیه‌ش بڕیاره‌كانی په‌له‌ن و هاوسه‌نگ نین".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:10:55:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5409
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت