یاسین مه‌حمود: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئابووریی ھه‌رێم گه‌شه ده‌كات
وته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رھێنه‌ران
وێستگه نیوز - وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رھێنه‌رانی كوردستان رایگه‌یاند كه بڕیاره نێچیرڤان بارزانی ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌رباره‌ی كه‌رتی وه‌به‌رھێنان ده‌ربكات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به ھۆی ئه‌و بڕیارانه‌وه كه‌رتی وه‌به‌رھێنان و بازاڕی ھه‌رێمی كوردستان ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌وه و به‌ره‌و پێشه‌وه ھه‌نگاو ده‌نێت.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری یاسین مه‌حمود وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رھێنه‌رانی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "بڕیاره به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رھێنان كۆببێته‌وه و چه‌ند بڕیارێكی گرنگ ده‌ربكرێت".
یاسین مه‌حمود وتی: "ئه‌مساڵ حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆری به كه‌رتی تایبه‌ت داوه و جێگه‌ی شانازییه بۆ ئێمه كه حكومه‌ت به‌و شێوه‌یه گرنگیی به كه‌رتی تایبه‌ت داوه. سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان ئێمه‌یان پشتڕاست كردووته‌وه، كه ئه‌مساڵ ساڵی چاكسازی ده‌بێت له كه‌رتی تایبه‌تدا و پێموایه ھیچ ساڵێك وه‌ك ئه‌مساڵ حكوومه‌ت به‌و شێوه‌یه پشتگیری له كه‌رتی تایبه‌ت نه‌كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه وه‌ك وه‌به‌رھێنه‌ران دڵخۆشین و ئومێدمان به ھه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت ھه‌یه بۆ چاره‌كردنی ره‌وشی ئابووریی ھه‌رێمی كوردستان".
وته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رھێنه‌ران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه "بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی داھاتووی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رھێناندا كه زیاتر له ساڵێكه كۆبوونه‌وه نه‌كراوه، ژماره‌یه‌ك بڕیار له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ربكرێن و ئێستا ئاماده‌كاری بۆ ده‌ركردنی بڕیاره‌كان ده‌كرێت، له‌وانه‌ش گرنگیدان به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار، به‌تایبه‌ت له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانی ھه‌رێمی كوردستان".
یاسین مه‌حمود رایگه‌یاند كه "دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رھێنان و گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك رێوشوێن بازاڕی ھه‌رێمی كوردستان گه‌شه ده‌كات و ھه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌نێت بۆ چاره‌كردنی یه‌كجاره‌كیی قه‌یرانی ئابووریی ھه‌رێمی كوردستان".
وتیشی: "تا ئه‌مڕۆ حكومه‌تی ھه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی باشی بۆ به‌ڵێنده‌ران ده‌ركردووه و كێشه‌كانیان چاره ده‌كرێن، به شێوه‌یه‌كی گشتی ھه‌موو ھه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت به‌ره‌و چاره‌كردنی ڕه‌وشی ھه‌رێمی كوردستان و ھه‌ستانه‌وه و ده‌رچوونی بازاڕه له‌و قه‌یرانه‌ی تێی كه‌وتووه".
وته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رھێنه‌ران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "من دڵنیام دوای ماوه‌یه‌كی دیكه ره‌وشی ئابووریی ھه‌رێم به‌ره‌و گه‌شه‌كردن ھه‌نگاو ده‌نێت".
PM:11:38:28/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 19177
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت