نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگه نیوز -
ئه‌مڕۆ دووشەممە 29ی ئایاری 2017، نرخی نه‌وتی برێنت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی، له بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ن.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 52 دۆلار و 37 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی 49 دۆلار و 64 سه‌نته.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی رابردوودا و دوای رێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بە جۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە 58 دۆلار.
رێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک لە تشرینی دووەمی ساڵی 2016 ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا ماوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە کۆتایی دێت.
AM:08:18:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت