پۆلیسی سلێمانی: سزادراوێك لە چاكسازی گەوران خۆی خنكاند
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایدهگهیهنێت، بهرهبهیانی ئهمڕۆ له چاكسازی گهورانی سلێمانی سزادراوێك كه بۆ ماوهی 10 ساڵ بوو زیندانی كرابوو، خۆی خنكاند.
پۆلیسی سلێمانی له فهیسبوكی خۆی بڵاویكردووهتهوه: بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە 29ی ئایاری 2017 سزادراوێك لە چاكسازی گەورانی شاری سلێمانی خۆی خنكاند و تیمەكانی هێزەكانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكەو لێكۆڵینەوەش لەو بارەیەوە دەستیپێكردووە.
ئهوهشی بڵاوكردووهتهوه: سزادراوەكە ناوی (م.ج) دانیشتوی شاری سلێمانییەو لە دایكبووی 1989 ە، بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی سزا درابوو.
ئەگەرچى خۆکوشتن کارێکى
تاکە کەسیە و لە زۆربەى وڵاتان بوونى هەیە، بەڵام لە هەرێمى کوردستان لەدواى
دروستبوونى قەیرانى داراییەوە رێژەى خۆکوشتن زیادى کردووە و هەفتانە خۆکوشتن
ڕوودەدات.
AM:10:05:29/05/2017
ئهم بابهته 3649
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت