كۆریای باكور سێهه‌م مووشه‌كی ته‌قاند
مووشه‌كه‌كه سكۆته و 450 كیلۆ مه‌تری بڕیوه پێش ئه‌وه‌ی له كه‌نار رووبارێكی كوریا شیمالی بكه‌وێته‌وه
وێستگه نیوز-
ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 29 ی ئایاری 2017 سێهه‌مین موشه‌كی بالیستی تاقیكرده‌وه‌و ئه‌مه‌ش بۆ سێهه‌مین جاره له‌هه‌فته‌یه‌كدا مووشه‌ك بته‌قێنێت و تاقی بكاته‌وه.
بی بی سی ڕایگه‌یاند جۆری مووشه‌كه‌كه سكۆته و 450 كیلۆ مه‌تری بڕیوه پێش ئه‌وه‌ی له كه‌نار رووبارێكی كوریا شیمالی بكه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك سوپای كوری باكور ڕایگه‌یاند.
چاودێران ده‌ڵێن ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كوریای باشور له‌هه‌وڵی زیاتری موشه‌كه‌كانێتی، ئه‌مه له‌كاتێكدا چه‌ندین جار نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین جار له‌وباره‌یه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه فەرماندەیەکی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، تاقیکردنەوەکە لەنزیک شارۆچکەی وۆنسۆن بووە لەسەر کەنار دەریای ڕۆژهەڵاتی کۆریای باکوور. موشەکەکە بۆ ماوەی شەش خوولەک چاودێری کراوە هەتاکوو کەوتووەتە دەریای ژاپۆنەوە کە بە شوێنێکی بازرگانی نوێی ژاپۆن ناسراوە.
فەرماندەکە ڕاشیگەیاندووە، موشەکەکە هیچ هەڕەشەیەکی نەبووە لەسەر ئەمریکای باکوور بەڵام سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی بەڵێنیداوە کاردانەوەی هەبێت.
ئابی وتی " لەگەڵ ئەمریکادا کار دەکەین، کرداری دیاریکراومان دەبێت بۆ بەرپەرچدانەوەی کۆریای باکوور."
ئەمە دووەم تاقیکردنەوەی موشەکیی کۆریای باکوور بوو لە هەفتەیەکدا، تەنانەت دوای ئەوە دێت کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەڕەشەی سزای زیاتری کرد بۆ سەر کۆریای باکوور و سەرکردەکانی گروپی جی حەوتیش سەرکۆنەی کۆریای باکووریان کرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە ترەمپ هەڕەشە بەکاردەهێنن دژی کۆریای باکوور و سەرۆکەکەی کیم جۆنگ ئون، وتوویەتی دەبێت سیاسەتێکی جێگیر بدۆزنەوە لەسەر چۆنیەتی بەرپەرچدانەوەی پیۆنگیانگ.
لەگەڵ هەڕەشەی سزای زیاتردا، وەکوو ئاگادارکردنەوەیەک ئەمەریکا هێزی دەریایی نارد بۆ نیمچە دوورگەی کۆریا و ڕاهێنانێکی سەربازی هاوبەشیان ئەنجامدا لەگەڵ کۆریای باشووردا.
هـ،ڕ
AM:10:41:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت