پۆلیسی كۆیه كه‌سێك به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
وێنەکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
پۆلیسی كۆیه تۆمه‌تبارێكیان به بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و حه‌ربه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی و چه‌قۆیه‌كه‌وه ده‌ستگیر كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا ده‌ستی پێكردووه.
عه‌قید شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسی كۆیه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد، توانیویانه له ده‌ره‌وه‌ی كۆیه تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه.
ناوبراو وتی "ئه‌و تۆمه‌تباره مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌جۆری ئارتین پێ بووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كاری بێنێت ترسنۆكی ده‌كات، تۆمه‌تباره‌كه شه‌ش ناسنامه و سیمكارتێكی علوجیشی پێ بووه"، عه‌قید شۆڕش ئاماده‌نه‌بوو ناوی شوێنی نیشته‌جێبوونی تۆمه‌تباره‌كه ئاشكرا بكات كه خه‌ڵكی چ شارێكی كوردستانه.
AM:10:59:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2901
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت