خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبونه‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان، ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئه‌نجامدا.
سامان حسێن، سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه و وتی "هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌دا دێت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ستی پێَكردووه، هاتووین پێیان بڵێین به‌سه ئه‌و سوكایه‌تی و بێرَێزیكردنه‌ی به كه‌مئه‌ندامان ده‌كرێت و تا كه‌ی به برسیكردنی كه‌مئه‌ندامان موڕتاح ده‌بن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هیچ به‌رپرسێكیان بینیوه، ناوبراو وتی "نه‌خێر، چونكه رێگه‌مان پێناده‌ن بیانبینین، به‌ڵام مه‌به‌ستی گردبوونه‌وه‌كه‌مان له‌و شوێنه‌دا بۆ گه‌یاندنی ده‌نگمان بوو به رایگشتی".
پێشتریش سامان حسێن به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ماوه‌ی 60 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، جگه له‌وه‌ش ساڵی رابردوو حه‌وت مووچه‌یان پێنه‌دراوه و ساڵی 2015یش چوار مووچه‌یان پێنه‌دراوه.
AM:11:58:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 673
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت