كه‌لار.. بۆ ئازادكردنی ئارام به‌ختیار رۆژنامه‌نووسان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا
رۆژنامەنووسان لەبەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئایاری 2017، به‌به‌شداری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان و ژماره‌یه‌ك له رۆژنامەنووسانی گەرمیان و خانەقین و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چالاكانی مه‌ده‌نی، بۆ ئازادکردنی ئارام بەختیار لە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار گردبوونەوەیه‌كیان ئه‌نجامدا.
به‌شداربوانی گردبوونه‌وه‌كه داوایانکردووە ئارام بەختیار، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئازاد بکرێت.
هه‌ر له گردبوونه‌وه‌كه‌دا رۆژنامەنوسان رایانگەیاندووە دەستگیرکردنی ئارام بەختیار پێشێلکردنی یاسای رۆژنامەگەرییە و پێویستە بە زووی ئازاد بکرێـت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه دانا ئەحمەد، پارێزەری کەیسی ئارام بەختیار بە ئێن ئاڕ تی وت، داوایان لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار کردووە کە بە کەفالەت ئارام بەختیار ئازاد بکات، بەڵام لە وەڵامدا وتوویانە کە هێشتا لێکۆلێنەوە لە کەیسەکەیدا ماوە و لە ئێستادا قابیلی بە کەفالەت ئازادکردن نییە.
پارێزه‌كه‌ی كه‌یسی ئارام به‌خیتار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه، بەپێی ماددەی 9ی یاسای 35ی 2007ی رۆژنامەگەری، ئارام بەختیار کەفالەت دەیگرێتەوە، بەڵام دادوەر یەکێک لە مەرجەکانی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکەی بەستووەتەوە بە دەستگیرکردنی ئاوات عەلی، بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تییەوە و دەڵێت، دەبێت ئەویش دەستگیربکرێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو، هەرچەندە بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئارام بەختیار تا رۆژی 31ی ئایارە، بەڵام ناوبراو وتەی لێوەرگیراوە و پەسەندیش کراوە، بە بۆچوونی ئەو ئەگەر ئاوا بەردەوام بێت ئەوا دادوەر ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی دوای 31ی مانگ درێژدەکاتەوە.
پێچەوانەی ئەو بڕگانەی کۆنووسەکەی نێوان ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ماوەی حەوت ڕۆژە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی (ئارام بەختیار) لەلایەن دادوەرێکەوە لە گەرمیان راگیراوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ئاوات عەلی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی دەرچووە.
ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و ڕێکخراوە ناوخۆیی و جیهانیەکان داوایان کردووە فشار نەخرێتە سەر میدیای ئازاد و پەیامنێرەکەی ئێن ئاڕ تیش ئازاد بکرێت.
له به‌رواری 21ی ئه‌م مانگه‌دا ئارام به‌ختیار، په‌یامنێری ئێن ئاڕتی لەسەر راپۆرتێک لەبارەی ئەو پیاوەی کفری کە شیر و دایبی دزی بوو، به بڕیاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك- كه‌لار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا.
له به‌رواری 25ی ئه‌م مانگه‌شدا سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان لەژێر دروشمی "رووماڵكردنی هەواڵی دادگاكان تاوان نییە".
گردبوونەوەیەکی بۆ پشتگیری له پەیامنێرە دەستبەسەرکراوەکەی ئێن ئاڕ تی له‌به‌رده‌م ئۆفیسی سه‌ره‌كی كه‌ناڵێ ئێن ئاڕتی ئه‌نجامدا له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند: له هەرێمی کوردستان میدیا ئازادەکان هەمیشە لەژێر فشاردان چونکە دەنگی خەڵک بڵاودەکەنەوە.
PM:01:25:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت