به‌ڤیدیۆ... "منداڵه موعجیزه‌كه" ده‌بێته‌جێی سه‌رنج
وێستگه نیوز – گرته‌ی ڤیدیۆیی دیمه‌نی منداڵێكی تازه‌له‌دایكبوو كه له‌سه‌ر قاچه‌كانی ده‌وه‌ستێت و چه‌ند هه‌نگاوێك رێده‌كات بووه‌ته‌جێی سه‌رنج و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ملیۆنان بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رۆژنامه‌ی "The Sun"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه "دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌رازیل منداڵێكی بوو، په‌رستاره‌كان هه‌وڵیان دا بایه‌خی پێبده‌ن، به‌ڵام له ژووری له‌دایكبوون تووشی سه‌رسوڕمان بوون كه بینییان منداڵه‌كه له‌سه‌ر قاچه‌كانی وه‌ستاوه".
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا یه‌كێك له په‌رستاره‌كان ده‌ركه‌وتووه كه منداڵه‌كه‌ی گرتووه كه ده‌ڕوات له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێت و له دیمه‌نێكی تردا سه‌رسوڕمانی پزیشك و په‌رستاره‌كان ده‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ك یه‌كێك له په‌رستاره‌كان هاوار ده‌كات "ئای خوایه... ئه‌م كچه به‌ڕێگادا ده‌ڕوات"، هاوڕێكانیشیان بانگ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نه ده‌گمه‌نانه ببینن.
زۆرجار منداڵی ئاسایی 12 مانگی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر قاچه‌كانی بوه‌ستێت و فێری رێكردن بێت.
رۆژی هه‌ینی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له وڵاتی به‌رازیل بڵاوكرایه‌وه و چالاكوانان رایانگه‌یاند كه رێكردنی ئه‌و منداڵه تازه له‌دایكبووه و "موعجیزه"یه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه نزیكه‌ی 50 ملیۆن جار له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بینراوه و زیاتر له 1.3 ملیۆن جار "Share" كراوه.
PM:01:49:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 19908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت