پەروەردەی سلێمانی دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم و ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی ئەمساڵی دیاری کرد و 20ی ئەیلولی ئەمساڵیشی بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەستنیشانکرد.


پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی ئایاری 2017، ئاماژەی بەوە کرد، تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە لەگەڵ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیی بنەڕەتی بۆ خولی دووەم ساڵی 2016 بۆ 2017، لە رۆژی 20ی ئابدا دەستپێدەکات.

ئەوەشی وتووە، تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاییەکان بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندن لەگەڵ پەیمانگەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی 9ی ئەیلولدا دەستپێدەکات و رۆژی 17ی هەمان مانگ کۆتایی دێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تاقیکردنەوەی خولی دووەمی بابەتە لاوەکییەکان، خوێندکارە ماوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی (ئاین، هونەر، وەرزش) لە رۆژی 10ی ئەیلولدا ئەنجامدەدرێن.

هاوکات بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەگەر رۆژێکی تاقیکردنەوەکان بەر پشوو بکەوێت، ئەوا تاقیکردنەوەکە دەکەوێتە رۆژی دواتر و بەهەمان خشتە دەبێت.

پەروەردەی سلێمانی رۆژی 20ی ئەیلولی ئەمساڵی بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2017 بۆ 2018 دیاری کردووە.


PM:02:08:29/05/2017






ئه‌م بابه‌ته 3153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو