له ئه‌فغانستان پۆلیسێك شه‌ش هاوڕێی خۆی كوشت
پۆلیسێکی ئەفغانی
وێستگه نیوز - له ویلایه‌تی زابولی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، پۆلیسێك كه گومان ده‌كرێت سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بێت، شه‌ش هاوڕێی خۆی كوشت.
گویل ئیسلام سیال وته‌بێژی ویلایه‌تی زابول، به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند كه "له بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی سیواری سه‌ربه قه‌زای شینكی له ویلایه‌تی زابول، پۆلیسێك شه‌ش هاوڕێی خۆی كوشت".
گویل ئیسلام سیال ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ر دوای رووداوه‌كه، بكوژه‌كه بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ناو بنكه‌كه‌شی بردووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكردووه.
تا ئێستا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
PM:02:13:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4637
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت