كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه
وێستگه نیوز – به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه له سه‌نته‌ری پارێزگاكان نزیك ده‌بێته‌وه له (40)پله‌ی سه‌دی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات به (1-2) پله‌ی سیلیزی".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "رۆژی سێشه‌ممه كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی درێژده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر باشووری عیراق و ناوه‌ڕاستی عیراق".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "سبه‌ی سێشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما به (1-2) پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بێته‌وه و له سه‌نته‌ری پارێزگاكان نزیك ده‌بێته‌وه له (40) پله‌ی سه‌دی".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما روو له نزمبوونه‌وه ده‌كات به (2-5) پله‌ی سه‌دی و نزیك ده‌بێته‌وه له (35) پله..".
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "رۆژانی هه‌ینی هیچ گۆڕانكارییه‌ك نابێت له پله‌كانی گه‌رما به جێگیری ده‌مێنێته‌وه".
PM:02:27:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2853
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت