ببینه "خاتوو هێلین"ی یارانی ئه‌شكه‌وت چی به‌سه‌ر هاتووه
وێستگه نیوز ـ
خانمه ئه‌كته‌ری ئێرانی مه‌هتاب كه‌رامه‌تی، كه‌به كه‌سایه‌تی "خاتوو هێلین"ی زنجیره‌ی "یارانی ئه‌شكه‌وت"، له‌نێو هه‌واداره‌كانیدا ناسراوه دوای چه‌ندین ساڵ له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و زنجیره‌یه هێشاش به گه‌نجی و سه‌رنجڕاكێشی ماوه‌ته‌وه.
كه‌رامه‌تی له ساڵی 1980 له تاران له‌دایكبووه، پاش ته‌واوكردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له زانكۆی "ئیسلامی ئازاد" له تاران به‌شی سینه‌مای خوێندووه، پاش ته‌واوكردنی خوێندنیش ده‌ستی كردووه به رۆڵگێڕان و له چه‌ندین زنجیره و فلمی سینه‌مایدا به‌شداریكردووه كه زنجیره‌ی "یارانی ئه‌شكه‌وت" یه‌كێكه له‌و زنجیرانه.
مه‌هتاب كه‌رامه‌تی رۆژانه له هه‌ژماره تایبه‌تیه‌كانی خۆیه‌وه وێنه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه و هه‌واداره‌كانی له ساته خۆشه‌كانی ژیانی بێبه‌شناكات، به وته‌ی به‌شێك له هه‌واداره‌كانیشی كه‌له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه به كۆمێنته‌كانیان ده‌ڵێن "دوای چه‌ندین ساڵ له به‌رهه‌مهێنانی زنجیره‌ی یارانی ئه‌شكه‌وت هێشتاش ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره جوانی و شۆخوشه‌نگی خۆی له‌ده‌ستنه‌داوه".
PM:02:44:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 46704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت