داعش بەدیلگرتنی پێشمەرگەیەکی راگەیاند
وێنەکە لە پێگەکانی داعش بڵاوکراوەتەوە
وێستگه نیوز – رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش رایگه‌یاند كه له شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێدا پێشمه‌رگه‌یه‌كیان به دیلی ده‌ستگیر كردووه، وێنه‌كه‌شی بڵاوكرده‌وه.
دره‌نگانی شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له فه‌وجی سێی لیوای 116، سه‌ره‌تا چه‌كدارانی داعش چه‌ند بۆمبێكیان له‌سه‌ر رێگای پێشمه‌رگه‌كان دانا و بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی پێشمه‌رگه ته‌قیوه‌ته‌وه و سێ پێشمه‌رگه بریندار بوون، دواتر له گوندی حلێوه‌ی بچوكه‌وه شه‌ڕه‌ته‌قه له نێوان پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش ده‌ستیپێكردووه و له شه‌ڕه‌كه‌دا عه‌بدوڵا بۆر، به‌رپرسی میحوه‌ری دووزخورماتوو چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه به سوكی برینداربوون.
عه‌بدوڵا بۆر، به‌رپرسی میحوه‌ری دووزخورماتوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "چه‌كدارانی داعش سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی لیوای 116 سۆران، ئێمه‌ش ھه‌موو لیواكانی دیكه‌مان كرده‌وه، له كاتی چوونمان بۆ شوێنی شه‌ڕه‌كه بۆمبێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ته‌قییه‌وه، پێشمه‌رگه‌یه‌ك برینداربوو كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی منی ده‌كرد، منیش تۆزێك برینداربووم، ھه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش قسه ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌موو لایه‌ك ئاگاداربن كه ته‌ندروستیم باشه".
عه‌بدوڵا بۆر وتیشی: "ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه رێگه‌یان نه‌دا چه‌كدارانی داعش له ھیچ سه‌نگه‌رێك بێنه پێشه‌وه و شكستیان به په‌لاماره‌كه‌ی داعش ھێنا".
له لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه باسی له به‌دیل گرتنی هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك نه‌كرد، به‌ڵام رێكخراوی داعش رایگه‌یاند كه له هێرشه‌كه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌كیان به دیل گرتووه و چه‌ند وێنه‌یه‌كیشی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه له شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێی دووزخورماتوو به‌دیل گیراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ناوی (سەید ئەحمەد عومەر سورچی)یە له فه‌وجی سێی لیوای 116 كاری چێشتلێنه‌ر بووه و نیشته‌جێی ناحیه‌ی خه‌لیفانه و شه‌ش منداڵی هه‌یه و باری دارایی زۆر خراپه.
PM:03:20:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 109405
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت