ئەو خواردنانەی کە یارمەتیدەرتان دەبێت بۆ ڕۆژووی ڕەمەزان


وێستگە نیوز -

١-بادەم:
بە پێچەوانەی زۆربەی جۆرەکانی تری چەرەسات کە دەبنە هۆی تینوویەتی، بادەم ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی لەش بە تایبەتی کاتێک بۆ ماوەیەک درێژ هیچ جۆرە خواردنێک ناخۆیت ، ئەویش بەهۆی ئەو جۆرە لە چەورییە ئەسیدییەکان کە تێیدایە و هەروەها بڕێکی باشیش لە کانزاکانی تێدایە.

٢- سێو:-
شارەزایان ڕێنماییمان دەکەن بەوەی لە پارشێواندا بەلایەنی کەمەوە سێوێک بخۆین چونکە سێو یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ پاراستنمان لە برسێتی و هەروەها دەبێتە هۆی پاککردنەوەی ددانەکان و نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم

٣- مۆز:-
مۆز سەرچاوە دەوڵەمەندەکەی پۆتاسیۆمە کە دەبێتە هۆی پڕکردنەوەی پێداویستی لەش لە پۆتاسیۆم و کاتێک مۆزێک لەگەڵ قاپێک ماست تێکەڵ دەکرێت و دەخورێت لە تینویەتی و برسێتی دەتانپارێزێت.

٤- ساوەر و نیسک:
پزیشکان و شارەزایان ڕێنماییمان دەکەن بەوەی کە دەبێت بەلایەنی کەمەوە لە پارشێودا یەکێک لە ساوەر و نیسک بخورێت ، بەتایبەتی ساوەر کە هەستێکی واتان پێدەبەخشێت کە لە ڕۆژووی درێژی ڕەمەزاندا بەشێوەیەکی زۆر کەم هەست بە برسێتی بکەن.


PM:03:38:29/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 7269 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو