چۆنیه‌تی دروستكردنی لوقمه‌قازی
وێستگە نیوز -
پێكهاته‌كانی هه‌ویره‌كه:
- 3 په‌رداخ ئارد
- 2 په‌رداخ شیر
-1 په‌رداخ ئاوی شله‌تێن
- 2 كه‌وچكێكی گه‌وره خومره (كه‌وچكه‌كه زۆر پڕ نه‌بێت), كه‌مێك خوێ، كه‌مێك شه‌كر (ده‌توانن له جیاتی شه‌كر كه‌متر له نیو كوپ شیله‌ی بۆ به‌كاربێنن به‌پێی خواست)
پێكهاته‌كانی شیله: دوو كوپ شه‌كر، كوپێك ئاو، ڤانێلا، كه‌مێك ئاوی لیمۆ.
ئاماده‌كردنی شیله‌كه: ئاو وشه‌كره‌كه سه‌ر ئاگر گه‌رمكه‌ره‌وه تا شه‌كره‌كه به‌جوانی هه‌مووی بتوێته‌وه، پاشان ڤانێلا و ئاوی لێمۆكه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌یت و تێكی ده‌ده‌یت تا خه‌ست ببێت و به جێده‌هێلیت تا سارد ده‌بێته‌وه.
رێگای دروستكردنی :
هه‌ویره‌كه به‌جوانی بیشێله و به‌جێبهێله تاوه‌كو هه‌ویره‌كه بڵق ده‌دات.
زه‌یته‌كه له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند گه‌رمكه‌ره‌وه، پاشان بۆ تاقیكردنه‌وه كه‌مێك له هه‌ویره‌كه له زه‌یته‌كه دابنێ، ئه‌گه‌ر هه‌ویره‌كه له ناو زه‌یته‌كه زۆر قوڵپه‌ی كرد و جۆڵا مانای ئه‌وه‌یه گه‌رمی زه‌یته‌كه زۆر باشه و ده‌توانی ده‌ستپێبكه‌ی به دروستكردنی لوقمه‌قازییه‌كه.
ئاگره‌كه كز كه‌ره‌وه و به‌شێوازێكی خڕخڕ هه‌ویره‌كه دروستكه‌ره‌وه وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:
به‌جوانی سوریكه‌ره‌وه تا هه‌موو لایه‌كانی سور ده‌بێته‌وه و ره‌نگه‌كه‌ی ده‌بێته ئاڵتونی.
پاش سور كردنه‌وه‌ی یه‌ك هه‌نگاو ده‌مێنێت
1- له ناو شیله‌كه داده‌نێیت یان شیله‌كه به‌سه‌ریا ده‌كه‌یت،
2- رێگه‌یه‌كی دیكه گه‌ر ناته‌وێت شیله بۆی به‌كاربێنیت ده‌توانی به پۆ دره‌ی شه‌كر (شه‌كری ورد) داده‌پۆشیت.
به‌م هه‌نگاوانه لوقمه‌قازی دروست ده‌كرێت.
PM:03:49:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 39793
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت