زرێبار ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ی خۆشده‌وێت
زرێبار هه‌ورامی.. یه‌كێك له‌هه‌ره بازرگانه گه‌نجه كچه‌كانی هه‌رێم
وێستگه نیوز-
زرێبار هه‌ورامی كچه گه‌نجی بازرگان، وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار ئێڤار ئیبراهیم بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت "په‌رله‌مانتار، هیڤار ئیبراهیمم هه‌ر زۆر خۆش ده‌وێت".
زرێبار هه‌ورامی كه پێشتر وه‌ك پێشكه‌شكاری سیاسی هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی ناوی ده‌ركردو دواتریش به‌هۆی شۆخ و شه‌نگییه‌كه‌یه‌وه وێنه‌كانی به فراوانی له‌سایت و په‌یجه كوردییه‌كان، بڵاوده‌كرانه‌وه، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له‌په‌یجه‌كه‌ی بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مرۆ گیراوه 29/ ئایاری /2017 له‌یه‌كێك له كافێكانی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ خاتوو ئێڤار ئیبراهیم-دا سه‌رگه‌رمی قسه‌كردنین.
ئه‌م وێنه‌یه له‌كاتێكدایه چه‌ند سایتێكی كوردی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد كه ئێڤار ئیبراهیم په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای ژیانی په‌ناهه‌نده‌یی كردووه، له‌ئه‌وروپا.
زرێبار وتی "من قسه له‌و بابه‌ته ناكه‌م وێنه‌كه خۆی وه‌ڵامێكی بێ ده‌نگه"
زرێبار هه‌ورامی باسی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی خۆی و ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كردوو وتی" هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكمه‌و له‌ڕووی خێزانیشه‌وه تێكه‌ڵاوین".
ناوبراو وتی"ئه‌مرۆ كاتێكی باشمان بۆ گفتووگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی ئافره‌ت و قه‌یرانه‌كان كرد".
له‌مانگی ئایاری ساڵی 2016 زرێبار هه‌ورامی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاند و دواتر ڕایگه‌یاند كه ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی تر دواده‌خات، ئه‌ویش به‌هۆكاری كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی جل و به‌رگه‌وه.
زرێبار دله‌ئێستا سه‌رگه‌رمی به‌رێوبردنی كارگه‌یه‌كی جل و به‌رگی عه‌سكه‌ریم كه بۆ یه‌كه‌م جاره له كوردستان ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت تریش له‌لایه‌ن كچێكی گه‌نجه‌وه به‌رێوه‌ببرێت.
پێشتر زرێبار هه‌ورامی ڕایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی وایكرد ئه‌م پرۆژه‌یه پێش بخه‌م ئه‌وه‌یه كه چه‌ندین گه‌نجی كچ و كوڕی كورد، نه‌ك بیانی و غه‌یره كورد، له‌م كارگه‌یه ده‌ست به‌كار ده‌بن و له بێكاری رزگاریان بێت".
PM:04:06:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 235424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت