خاوەنی ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌ندێشه: خەڵک بەدەم کتێبەوە بێن بە بڕیاری داخستنەکەماندا دەچینەوە
هه‌ژار مه‌جید، خاوه‌نی ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌ندێشه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
خاوه‌نی ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌ندێشه هۆشداری له داخستنی ناوه‌نده‌كه‌یان ده‌دات ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ریانه و كه‌می فرۆشیی كتێب.
هه‌ژار مه‌جید، خاوه‌نی ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌ندێشه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری وێستگه نیوز ئاماده‌بوو رایگه‌یاند، له رابردوودا هه‌وڵیانداوه له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خانوو و ئۆتۆمبێلیان بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌ندێشه فرۆشتووه.
ناوبراو وتی: "له‌وه زیاتر ناتوانین بمێنینه‌وه، نزیكه‌ی سێ مانگه هه‌وڵ ده‌ده‌ین لای سیاسی و په‌رله‌مانتار و بازرگانه‌كان كه به‌رامبه‌ر كڕینی كتێب هاوكاریمان بكه‌ین، به‌ڵام بێسوود بووه".
خاوه‌نی ئه‌ندێشه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه داهاتی مانگی سێی ساڵی رابردوویان نزیكه‌ی 98 ملیۆن دینار بووه، به‌ڵام
داهاتی مانگی سێی ئه‌مساڵیان نزیكه‌ی 18 ملیۆن بووه و وتی: "مانگانه خه‌رجیمان له نێوان 15 تا 20 ملیۆن دیناره، قه‌رزه‌كانمان نزیكه‌ی 100 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام بایی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاریش كتێبمان هه‌یه".
هه‌ژار وتیشی: "خاوه‌نی بیناكه‌ش ئاواتی شێخ جه‌نابه و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێمان لێكردووه، به‌ڵام یه‌ك دیناری كه‌منه‌كرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه تا نه‌بووین به ژێر قه‌رزی گه‌وره‌وه بڕیاری داخستنمان داوه".
ناوه‌ندی ئه‌ندێشه هۆشداری له داخستنی ناوه‌نده‌كه‌یان كرد و وتی: "ئه‌گه‌ر به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی خه‌ڵك بۆ كڕینی كتێب هه‌بێت پێداچوونه‌وه به بڕیاری داخستنه‌كه ده‌ده‌ین، چونكه بۆ داخستنیش زیاتر له مانگێكی پێده‌چێت، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ كڕینی كتێب نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام، ئه‌وا به‌مه‌به‌ستی داخستن بڕیاری داشكاندنی كتێب و كه‌لوپه‌له‌كان ده‌ده‌ین".
ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌ندێشه چه‌ند ساڵێكه له شاری سلێمانی كراوه‌ته‌وه و له شاری هه‌ولێریش لقی كردوەته‌وه.
PM:04:36:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 6645
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت