مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی كادیرانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی كادیرانی له بادینان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی pukmedia بڵاویكرده‌وه كه "مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی كادیرانی یه‌كێتی له‌سنوری بادینان به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستگیركردنی كارگێڕی كۆمیته‌ی ئامێدی یه‌كێتی له‌ڕێی بروسه‌كه‌یه‌كه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاگادار ده‌كاته‌وه و مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئاسایشی پارتی له‌سنوری بادینان به‌مادده‌ی تیرۆر كادیر‌و هه‌وادارانیان ده‌ستگیر ده‌كات".
PUKmedia له زاری هه‌رێم كه‌مال ئاغا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی دهۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "ده‌ستگیركردنی (هۆگر سه‌لیم) كارگێڕی كۆمیته‌ی ئامێدی یه‌كێتی، له‌لایه‌ن ئاسایشی ئامێدییه‌وه، به‌ته‌واوی هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناته‌ندروسته و ئاسایشی پارتی له‌سنوری دهۆك به بیانوی جیاجیاوه كادیر و هه‌وادارو دۆستمانمان له‌سنوری ئامێدی، ئاكرێ، دێره‌لوك، شیلادزێ ده‌ستگیر ده‌كات".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا وتی: "ناكرێت هه‌ڵسوكه‌وتی كادیرانی ئێمه به‌دڵی ئاسایش بێت، بۆیه ئه‌وه كارێكی قورسه بۆ ئێمه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه بووه كه كێشه‌كان له‌ڕێی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن".
وتیشی: "به‌پێچه‌وانه‌وه رۆژ به‌ڕۆژ فشارخستنه سه‌ر كادیرانمان له‌سنوری بادینان زیاتر بووه، له‌سنوری ئاكرێش جێگری مه‌ڵبه‌ندی دهۆك له‌و سنوره دۆسیه‌یان بۆ كردۆته‌وه و له‌ئاسایش بانگیان كردوه، بۆیه ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت".
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد كه "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كردوه و داوای كردوه ئه‌و كێشانه له‌نێوان به‌رپرسی ئۆرگانه‌كانی حزب چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌وه بابه‌تێكی سیاسیه و په‌یوه‌ندی به‌ئاسایش و پۆلیس و دادگاوه نییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ده‌ستگیركردنی كادیرانیان به‌مادده‌ی تیرۆره، له‌كاتێكدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان هیچ هێزێكی كوردستانی به "تیرۆر" له‌قه‌ڵه‌م نه‌داوه، ئه‌م یاسایه‌ش پێچه‌وانه‌ی دادگاكان و یاساكانی هه‌رێمی كوردستانه.
PM:05:16:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5909
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت