پارتی داوای سزادانی نوری مالیكی ده‌كات
نوری مالیكی
وێستگه نیوز – ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه نوری مالیكی وه‌ك سیاسییه‌كی ناشایسته قه‌ت نه‌یتوانیوه ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریی بكات و ده‌یه‌وێت مه‌سئولیه‌تی مێژوویی كاره‌ساتی كه‌وتنی موسڵ بخاته ئه‌ستۆی هه‌ندێ ئه‌فسه‌ر و ده‌ره‌جه‌دار و تاكه كه‌سێك موسته‌حه‌قی دادگایی و سزادان بێت خودی خۆیه‌تی.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان له وتارێكدا به‌ناوی "ئه‌وه‌ی ده‌بێ سزا بدرێ مالیكییه"، هێرش ده‌كاته‌سه‌ر نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق و رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته دادگایی بكرێت.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی نووسیویه‌تی: "یه‌كێك له‌و راستییانه‌ی دوو كه‌س له‌سه‌ری ئیختلافیان نه‌ماوه، مه‌سئولیه‌تی راسته‌وخۆی نووری مالیكییه له هه‌راشبوونی داعش و كه‌وتنی موسڵ و كۆی ئه‌و مه‌رگه‌سات و ماڵوێرانییه‌ی به هۆی سیاسه‌ته شومه تائیفییه‌كه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هات. كه‌چی مالیكی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی سۆمه‌رییه، زۆر رووقایمانه نه‌ك هه‌ر ده‌یه‌وێ خه‌تا و مه‌سئولیه‌تی كه‌وتنی مووسڵ و جێیه‌كانی دیكه له ئه‌ستۆی خۆی بكاته‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵی داوه بیخاته ئه‌ستۆی خه‌ڵكی دیكه و خۆی له‌و خیانه‌ت و تاوانه مێژوییه بدزێته‌وه كه جگه له ئه‌و، هیچ كه‌سێكی دیكه‌ی تێدا خه‌تاباری یه‌كه‌م نییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كه‌س نییه نه‌زانێ هۆكاری راسته‌قینه‌ی شكستی موسڵ و جێیه‌كانی دیكه و هه‌ڵاتنی سوپا و به‌هه‌ده‌رچوونی ئه‌و ملیاران دۆلاره‌ی له پڕچه‌ككردنیدا خه‌رج كرا، بۆ نه‌هج و پێكهاته‌ی تائیفییانه‌ی ئه‌و سوپایه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مالیكی و هاومه‌شره‌به‌كانی ویستیان له هه‌موو ئینتیمایه‌كی نیشتمانی دایماڵن و ته‌نیا وه‌لائی بۆ تاكه‌كه‌س هه‌بێت. بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مالیكی به زۆره‌ملێ كه‌سانی نزیك له خۆی وه‌ك عه‌لی غێدان و عه‌بود گه‌مبه‌ری به‌سه‌ردا سه‌پاند كه له جیاتی گوێڕایه‌ڵی بۆ وڵات، گوێ له مستی خۆی بوون و دواجاریش سووك و ئاسان مووسڵ و جبه‌خانه‌ی زه‌به‌للاحی سوپایان ته‌سلیمی داعش كرد".
پارتی ده‌ڵێت: "مالیكی وه‌ك سیاسییه‌كی ناشایسته كه قه‌ت نه‌یتوانیوه ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریی بكات، له قسه‌كانیدا ده‌یه‌وێت مه‌سئولیه‌تی مێژوویی كاره‌ساته‌كه بخاته ئه‌ستۆی هه‌ندێ ئه‌فسه‌ر و ده‌ره‌جه‌دار و ئیدیعا ده‌كات كه گوایه فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی چوار له تكریت (كه به قه‌ولی ئه‌و فه‌رمانی له حزبه‌كه‌ی وه‌رگرتووه) به‌شداری پیلانی شكستی مووسڵ بووه و فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی به ئه‌فسه‌ره‌كانی داوه و هه‌ر بۆیه‌ش كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی (سپایكه‌ر) روویداوه. بۆیه‌ش ده‌ڵێ ده‌بوایه ئیعدام بكرێت نه‌ك له كوردستان بكرێته فه‌رمانده‌ی كۆلیژی سه‌ربازی".
راشیگه‌یاند كه "هه‌وڵی ئه‌وه‌ڵ و ئه‌خیری مالیكی له‌م قسانه كه ته‌نیا خۆی باوه‌ڕی پێدێنێ، تۆمه‌تباركردنی هه‌رێمی كوردستان و عه‌ببادییه و، ده‌شیه‌وێت له هه‌مان كاتدا به‌و قسانه خۆی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌وكاتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له مه‌سئولیه‌ت و خیانه‌ت و خه‌تای مێژوویی بدزێته‌وه و ئه‌فسه‌رێك بكاته كه‌بشی فیدا".
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "له حاڵێكدا مه‌علومه كه ئه‌و فرقه‌یه و فه‌رمانده‌كه‌ی له تكریت تا توانییان شه‌ڕیان كرد و دواجاریش ئابڵوقه‌دران و مالیكیی فاشل نه‌یتوانی هیچ هاوكارییه‌كیان به فریا بخات. مالیكی له ئێستادا وه‌ك سیاسییه‌كی دۆڕاو له پێگه و جێگه‌یه‌كدا نییه حه‌قی قسه‌كردن و بڕیاردان و تۆمه‌تباركردنی ئه‌م و ئه‌وی هه‌بێت، له كۆی رووداوه‌كان و كاره‌ساته‌كانی دوو ساڵی رابردووی عێراقیشدا تاكه كه‌سێك موسته‌حه‌قی دادگایی و سزادان بێت خودی خۆیه‌تی نه‌ك هیچ كه‌سێكی دیكه".
PM:05:25:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3653
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت