دوای رزگاركردنی، باشیك رووناك ده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەری ناحیه‌ی باشیك رایگەیاند، دوای داخستنی دەرگای قوتابخانەكان، رۆژانە خەڵكێكی زۆر دەگەڕێتەوە سنووری باشیك، كە لە گوندەكانی دەوروبەر 60%ی خەڵك و لە سەنتەری باشیك 20%ی هاووڵاتییان گەڕاونەتەوە و كارەباش بۆ ناوچەكە ڕاكێشراوە و ئەو سنوورە ڕووناك بووەتەوە.

زەنوون یونس یوسف، بەڕێوەبەری ناحیه‌ی باشیك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی وت:  ''پاش ڕزگاركردنی شارەدێی باشیك لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە، هەموو فەرمانگە حكوومییەكان كراونەتەوە و دەوام بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە دەچێت، ئاو بۆ شارەدێكە ڕاكێشراوە، لەو حەفتەیەدا كۆتایی بە كێشەی ئاو دێت و كارەبای نیشتمانییش گەیشتووەتە باشیك و دەوروبەری، بەوەش ناوچەكە رووناك بووەتەوە.''

بەڕێوەبەری ناحیه‌ی باشیك وتیشی: ''هاوڵاتییان دەستیان كردووە بە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان، كە تا ئێستا 20%ی خەڵكی باشیک،  كە 400 خێزان دەبن، گەڕاونەتەوە و 60%ی خەڵكی گوندەكانی باشیكیش گەڕاونەتەوە سەر گوند و ئاواییەكانی خۆیان، پاش تەواوبوونی خوێندنیش ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە خێزانەكان دەگەڕێنەوە.''


PM:05:34:29/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 2861 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو