بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌یه‌كی ئیندۆنیسیای هه‌ژاند
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی ئایاری 2017، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئیندۆنیسیای هه‌ژاند.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه بومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 6.9 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر بووه و تائێستاش زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هیچیان له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاشكرایكرد كه بومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌یه‌كی دورگه‌ی سولاویزی ئیندیۆنیسیای داوه كه 130 كیلۆمه‌ته‌ر له باشوری خۆرهه‌ڵاتی شاری پالۆ-ی ئه‌و وڵاته‌وه دووره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی كه‌شناسیی ئیندۆنیسیا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ئارادا نییه بومه‌له‌رزه‌كه ببێته‌هۆی هه‌ڵگردنی شه‌پۆله‌كانی تسۆنامی.
PM:05:49:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2785
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت