نه‌ك وتار، مزگه‌وتیش له مامۆستایه‌كی ئاینیی هه‌ولێر قه‌ده‌غه ده‌كرێت
مامۆستا نادر كانی كورده‌یی
وێستگه نیوزـ
مامۆستایه‌كی ئایینی شاری هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی له‌وتاردان دوور خراوه‌ته‌وه، پێشنوێژیشی لێ قه‌ده‌غه كراوه و پێی راگه‌یه‌ندراوه كه له ماڵی خۆی نوێژ بكات.
مامۆستا نادر كانی كورده‌یی، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی مزگه‌وت لێی، رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌وقافه‌وه له 26ی ئایاری 2017، پێیان راگه‌یاندوم له‌مه‌ودوا نابێت پێشنوێژیش بكه‌م و بۆم نییه بچمه مزگه‌وتیش."
مامۆستای نادر كانی كورده‌یی وتیشی: به‌رپرسانی ئه‌وقاف پێیان وتوه كه ئه‌گه‌ر له‌ماڵی خۆت نوێژ بكه‌ین ئاساییه "كه‌یفی خۆته‌و حه‌قمان نییه به‌سه‌رته‌وه ".
نابراو ده‌شڵێت: ئه‌وقاف هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌یان ئاشكرا نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێش بكرێت مه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا له ماڵه‌وه پێشنوێژی بۆ منداڵه‌كانم بكه‌م.
له 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، مامۆستا نادر كانی كورده‌یی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی مه‌لا قادر له‌شاری هه‌ولێر له له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمه‌وه له‌وتاردان دورخرایه‌وه پێی راگه‌یه‌ندرا ناتوانێت وتار بدات، به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌وقاف هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بووه كه گوایه مامۆستا ته‌شهیری كردووه .
PM:06:00:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 45156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت