پارێزگاری كه‌ركوك حكومه‌تی عیراق به "پشتگوێخستن"ی شاره‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات
وێستگه نیوز – پارێزگاری كه‌ركوك حكومه‌تی ناوه‌ندی به پشتگوێخستنی شاره‌كه تۆمه‌تبار كرد و هۆشداری دا له‌وه‌ی بژارده‌ی جۆراوجۆریان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ زه‌مانه‌تكردنی شایسته داراییه‌كانی پارێزگاكه و قبوڵنه‌كردنی بێبه‌شكردنی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "هێشتنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌وجه له‌ژێر ده‌ستی داعشدا تا ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر پارێزگاكان و شاره‌كانی هاوسنووری زیاد ده‌كات سه‌ره‌ڕای زیادبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیركردن و كوشتن".
وتیشی: "له سایه‌ی داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركوك بارودۆخی قه‌زای حه‌ویجه و ناحیه‌كانی كاره‌ساتباره"، داواشیكرد پلانی سه‌ربازی پێویست بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه و كۆتاییهێنان به داگیركاری داعش دابنرێت.
پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "150 تیرۆریست و گومان‌لێكراو كه له‌ناو خێزانه ئاواره‌كاندا چووبوونه‌وه ناو پارێزگای كه‌ركوك به هاوكاری خێزانه ئاواره‌كان ده‌ستگیركراون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادییه‌وه به‌مه‌به‌ست كه‌ركوك پشتگوێ ده‌خرێت و چه‌ندین بژارده‌مان له‌به‌رده‌سته بۆ زه‌مانه‌تكردنی شایسته‌كانی كه‌ركوك و قبوڵنه‌كردنی به‌رده‌وامبوونی بێبه‌شكردنی له شایسته دارایی و ده‌ستووری و یاساییه‌كانی".
پێشتر و رۆژی 15ی ئازاری 2017 نه‌جمه‌دین كه‌ریم رایگه‌یاند كه كه‌ركوك په‌راوێزخستنی قبوڵ ناكات و ده‌ستبه‌رداری مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی هاوڵاتییه‌كانی نابێت.
PM:06:36:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3989
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت