ئه‌و بیره‌ی هاوه‌ڵێكی پێغه‌مبه‌ر بۆ موسڵمانانی هه‌ڵكه‌ند


وێستگه‌ نیوزـ

نزیکەی 1400 ساڵ پێش ئێستا عوسمانی کوڕی عەفان خەلیفەی سێیەمی موسڵمانان بیرێکی ئاوی بۆ موسڵمانانی مەدینە دروستکرد، کە ئێستاش بیرەکە بوونی ماوە و لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی سعودییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

چیرۆکی بیرەکە ئەوەیە کاتێک پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کۆچی کرد بۆ مەدینە عوسمانی کوڕی عەفان ئەو شوێنەی لە کەسێک بەناوی (رومه الغفاری) کڕی، پاشان بیرێکی تێدا دروستکرد بۆ ئەو موسڵمانانەی کۆچیان بۆ مەدینە کردبوو.

عوسمانی کوڕی عەفان، یەکێک بوو لە بازرگانەکانی هۆزی قوڕەیش و لەدوای دەرکەوتنی پەیامی ئیسلام بووە یەکێک لە نزیکترین کەسەکانی پێغەمبەری ئیسلام، عوسمانی کوڕی عەفان لە ژیانیدا لەگەڵ دوو کچی پێغەمبەر هاوسەرگیری کردووە لە دوو کاتی جیاوازدا.

لەسەرەتادا موسڵمانان داوایان لە (رومه الغفاری) خاوەنی یەکەمی بیرەکە کرد کە بیرەکە ببەخشێتە موسڵمانان و بەو کارەش لە بەهەشت نزیک دەبێتەوە، بەڵام ئەو ڕازی نەبوو، پاشان عوسمانی کوڕی عەفان توانی بیرەکە لەو کەسە بکڕێت.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییەی سعودی نوسیویەتی "دوای نزیکەی 1400 ساڵ بیرەکە ئاوی تێدا ماوە وەک شوێنێکی مێژوویی و هاوکات سود لە ئاوەکەی وەردەگیرێت لە ناوچەکەدا".


PM:06:41:29/05/2017








ئه‌م بابه‌ته 10085 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو