داوای زیادكردنی كاره‌بای گه‌رمیان ده‌كرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ڕێگه‌ی نووسراوێكه‌وه داوا له وه‌زاره‌تی كاره‌با و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن له هاوینی ئه‌مساڵدا بڕه پاره‌ی ناوچه گه‌رمیان زیاد بكه‌ن.
غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوكارانی له ئه‌نجومه‌ن له نووسراوێكدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن داوایان كردووه وه‌زاره‌تی كاره‌با و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕه كاره‌بای ناوچه‌كه زیاد بكه‌ن.
غالب محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌رمیان گه‌رمترین شوێنه له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه خواستی بۆ كاره‌باش زۆرتره له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به تایبه‌تی له مانگه‌كانی هاوین كه پله‌ی گه‌رما ده‌گاته زیاتر له 50 پله‌ی گه‌رما، به‌ڵام رێژه‌ی زیادكردنی كاره‌با له نێوان هه‌ردوو وه‌رزه‌كه (0.2)ه كه له (5% زیادكراوه بۆ 5.2%) ئه‌م رێژه‌یه‌ش زۆر كه‌مه به‌راورد به گه‌رمای ناوچه‌ی گه‌رمیان.
ئاشكرایكرد، له نوسراوه‌كه‌دا داوایان له ئه‌نجومه‌ن كردووه نوسراوێك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن بۆ زیادكردنی رێژه‌ی كاره‌با له ئیداره‌ی گه‌رمیان به تایبه‌تی له هاوینی ئه‌مساڵدا.
PM:08:28:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت