ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر میوانداری قایمقام ده‌كات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
له‌سه‌ر یاداشتی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، بڕیار وایه سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌ن له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا میوانداری نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بكات.
كه‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، میواندارییه‌كه بۆ زانینی به‌دواداچوونی كاره‌كانی قایمقامیه‌ته بۆ كێشه و گرفته‌كانی ناو هه‌ولێر له‌ڕووی ناوبازاڕ و ته‌ندروستی و ژینگه و زیاده‌ڕۆیی، به‌تایبه‌تیش له مانگی ره‌مه‌زاندا كه نرخه‌كان جێگیر نین، بزانن پلانی قایمقامیه‌ت بۆ ئه‌م مانگه و داهاتووش چییه.
فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه و قایمقامیش له‌سه‌ر لیستی پارتی پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
PM:08:55:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2601
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت