قوباد تاڵه‌بانی راپۆرتێك له‌سه‌ر بایۆمه‌تری پێشكه‌ش ده‌كات
کۆبونەوەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وا بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه 30ی ئایاری 2017، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بكات و قوباد تاڵه‌بانیش راپۆرتێك سه‌باره‌ت به دوا زانیارییه‌كان له‌سه‌ر سیسته‌می بایۆمه‌تری پێشكه‌ش بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات و وتی "سه‌ره‌تا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت راپۆرتێك سه‌باره‌ت به دوا زانیارییه‌كانی سیسته‌می بایۆمه‌تری ده‌خاته‌ڕوو، ته‌وه‌ری دووه‌میش پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه ده‌رباره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می بایۆمه‌ترییه‌وه ناوی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تۆمار كردووه ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر له مووچه‌یه‌كیان هه‌یه.
PM:09:08:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3785
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت