نەوشیروان مستەفا بۆچى ئەم بانگێشتنامانەى ڕەتکردەوە؟
ڕێ و ڕەسمى پرسەى نەوشیروان مستەفا لەگردى زەرگەتەى شارى سلێمانى
وێستگە نیوز-
نەوشیروان مستەفا، چەندین بانگێشتنامەى ڕەتکردۆتەوە، رۆژنامەنوسێک و هەڵسوراوێکى گۆڕان هۆکارى ڕەتکردنەوەى ئەو بانگێشتنامانە ئاشکرا دەکات.
سیروان ڕەشید، رۆژنامەنوس و هەڵسوراوى بزوتنەوەى گۆڕان لەئەکاونتى تایبەتى خۆى ئاماژەى بەو بانگێشتنامانە کردووە دەڵێت نەوشیروان مستەفا، بانگێهێشتى کۆنگرەى ئاکاپە کراوە نەچووە، بانگهێشتى فەرمى کۆبونەوەیەک کراوە لەگەڵ ئەردۆغان هەر نەچووە، پاشان داویان لێکردووە نوێنەرایەتى گۆڕان لەتورکیا بکاتەوە"هەر وتى نا".
سیروان ڕەشید، لێى پرسیوە"بۆ کاکە" ؟
بەپێى نوسینەکەى سیروان ڕەشید نەوشیروان مستەفا بەم شێوەیە وەڵامیداوەتەوە" فەرمووی سەوابتی قەومی ئێمە رێگامان پێنادات ئۆجەلان لەکونجی زینداندابێ و دەیان سەرۆک شارەوانی کورد دەستگیرکرابێ، من بچم بەدەمیانەوە پێ بکەنم و شعوری قەومی سی ملیون کورد بریندارکەم".
دواتر سیروان ڕەشید نوسیویەتى " سەرەنجام؛ داود ئۆغلۆ و جێگرەکەی خۆیان تەشریفیان هێنا بۆ خزمەتی".
سەرلەبەیانیی 19ی ئایاری 2017، شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، کۆچی دوایی کرد.
نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی ٢٠ی ئایاری 2017 لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و لە رێوڕەسمێکی جەماوەریدا بە خاکسپێردرا.
رۆژانی 20 و 21ی ئایاری 2017، له شارهکانی سلێمانی و ههولێر پرسهی فەرمى نهوشیروان مستهفا دانراو ژمارهیهکی زۆر له سهرکردهی سیاسی و رۆشنبیری و کهسایهتی له چین و توێژه جیاوازهکان بهشداری پرسهکهیان کرد و ههر دوێنێ یهکشهممه بزووتنهوهی گۆڕان کۆتایی هاتنی پرسهکهی راگهیاند.!
AM:10:51:30/05/2017
ئهم بابهته 26352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت