بافڵ تاڵه‌بانی: نەوشیروان مستەفا دەستی هەبوە لە زۆرترین سەرکەوتنەکانی گەلی کورددا
وێستگه نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه، له‌ده‌ستدانی نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو، چونكه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌كرده‌یه‌كی خاكی و له‌خۆ بردوو بوو.
میدیای گۆڕان بڵاویكرده‌وه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له سلێمانی بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بۆ گه‌یاندی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی سه‌ردانی خانه‌واده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای كرد‌ووه.
بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه "له‌ده‌ستدانی نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو، چونكه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌كرده‌یه‌كی خاكی و له‌خۆ بردوو بوو، هه‌رچی هه‌بوو له‌ژیانیدا بۆ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی ته‌رخانی كردبوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ستی هه‌بووه له زۆرترین ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه گه‌لی كورد به‌ده‌ستیهێناون بۆیه ده‌بێت مێژوو و خه‌باتی له‌به‌رچاو بگیرێت.
رۆژی 19-5-2017 نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماڵی خۆی له سلێمانی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد، له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردن و پرسه‌كه‌یدا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌بوون.
PM:09:42:31/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 6923
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت