به‌هێزترین 8 تایبه‌تمه‌ندیی iOS 11 ئاشكرا ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا بۆ په‌ره‌پێده‌ران WWDC2017 كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌هێزترین گۆڕانكارییه‌كانی له سیستمی وه‌شانی iOS 11ی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئاشكراكرد.
تیم كوك، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا ئه‌و وه‌شانه نوێیه بخرێته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ كه ئه‌مانه به‌هێزترین 8 تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و وه‌شانه نوێیه‌یه:
1- خزمه‌تگوزاریی نه‌خشه MAPS: له گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌دا ئه‌پڵ كه‌مترین ئاستی خێرایی و پله‌ی گه‌رمای له‌كاتی شۆفێریدا بۆ شۆفێران زیادكردووه، ئه‌مه جگه‌له نیشاندانی فڕۆكه‌خانه و مۆڵه بازرگانییه‌كانی تایبه‌ت به بازاڕكردن.
2- بێزارنه‌كردن له‌كاتی شۆفێریدا: ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هاوكاریی شۆفێران ده‌كات ته‌نها چاویان له‌سه‌ر شۆفێرییه‌كه‌یان بێت، له‌كاتی شۆفێریدا ئایفۆنه‌كه‌ش هه‌ست به شۆفێره‌كه ده‌كات و شاشه‌كه تاریك ده‌كات و سه‌رجه‌م ئاگاداركه‌ره‌وه‌كان بێده‌نگ ده‌كات.
3- Smarter Siri: ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه جگه‌له ده‌نگی نێر و مێ، ئاستی خێرایی قسه‌كردنیشی بۆ زیادكراوه و ده‌شتوانێت وشه و رسته له ئینگلیزییه‌وه بۆ چینی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و ئیتالی و ئیسپانی وه‌ربگێڕێت.
4- خزمه‌تگوزاریی كورته‌نامه iMessage: دیزانی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له App Store گۆڕدراوه و به‌ئاسانی ده‌توانرێت كورته‌نامه‌كان بڕازێندرێته‌وه و گۆرانیی لێوه بنێردرێت.
5- وێنه و ڤیدیۆ: له‌م وه‌شانه نوێیه‌دا وێنه‌گرتن زۆر وردتر و ئاست به‌رزتره.
6- App Store: له‌م وه‌شانه نوێیه‌دا App Store دووباره دیزاین كراوه‌ته‌وه و دۆزینه‌وه‌ی به‌رنامه تیایدا ئاسانتر كراوه.
7- Apple Music: ئێستا به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت هه‌ژمارێكی تایبه‌ت بۆخۆی بكاته‌وه كه رێگه به هاوڕێكانی ده‌دات فۆڵۆی بكه‌ن و ئاگایان له لیستی ئه‌و موزیك و گۆرانییانه بێت كه به‌كارهێنه‌ری گوێی لێ ده‌گرێت.
8- خزمه‌تگوزاریی پاره‌دان و پاره وه‌رگرتن Apple Pay: له‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌دا له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌ی كورته‌نامه یان Siri ده‌توانرێت به كارتی ئه‌لیكترۆنی یان كارتی دڵنیایی پاره رابكێشرێت یان وه‌ربگیرێت.
PM:09:37:06/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 6529
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت