عاشقێك چیرۆكی خۆشەویستی خۆی و كچێكی رققه ده‌گێڕێته‌وه
وێستگه نیوزـ
له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵ جڵه‌وی داعش، دانیشتوانی شاری رققه به‌ده‌ست یاسای توند و ده‌ستدرێژیی بێبه‌زه‌ییانه‌وه ناڵاندویانه كه وایكردووه نه‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ژیانی رۆژانه‌یان به‌ڕێكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی نه‌فنینگتن پۆست، له ماوه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی داعشدا، خوێندن له پشت ده‌رگا پۆڵایینه‌كان بووه و به‌نهێنی كراوه، په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی زۆر نهێنی و دوور له چاوی جیهادییه‌كانی داعش بووه.
سامی ته‌مه‌ن 24 ساڵی و ریما-ی 22 به‌هاره دوو عاشقی شاری رققه‌ی ژێرده‌ستی داعش بوون كه ببونه قوربانیی یاسا تونده‌كانی داعش و ئه‌وان ته‌نها به كورته نامه وتیله‌چاوێكی خێرا له دووره‌وه عه‌شقبازییان كردووه.
له‌وكاته‌وه له ساڵی 2014 داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاری رققه‌دا گرتووه، په‌یوه‌ندیكردن به دانیشتوانی ئه‌و شاره زۆر قورس بووه، به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا له‌رێی لاپه‌ڕه‌ی (رققه به‌هێمنی سه‌رده‌بڕدرێت) كه له نهێنی له مانگی نیسانی 2014ه‌وه له‌و شاره كار ده‌كات و كرده‌وه‌كانی داعش تۆمار ده‌كات، توانیویه‌تی بگاته چه‌ند هاوڵاتییه‌كی رققه و ئه‌وانیش بۆ ئاشكرا نه‌بونیان نازناویان به‌كارهێناوه.
سامی، یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه رققه كه نه‌هامه‌تیی خۆی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ناوی ریما بۆ ئاژانسه‌كه گێڕاوه‌ته‌وه كه له ساڵی 2011ه‌وه خۆشیویستووه، سامی باسی له سه‌رده‌می پێش داعش كردووه و وتویه‌تی: "پێشتر شه‌قام و شوێنه‌گشتییه‌كان داده‌نیشین و به ویستی خۆمان قسه‌مان ده‌كرد، به‌ڵام دواتر هه‌موو شتێك گۆڕدرا، ئیتر له مه‌فره‌زه‌كانی به‌ره‌ی نوسره و دواتر داعش ده‌ترساین."
له ساڵی 2013دا رققه سه‌ره‌تا له‌ده‌ست چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا بوو، به‌ڵام دوای شه‌ڕێكی توند شاره‌كه كه‌وته ده‌ست رێكخراوی داعش، سامی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هیچ نه‌ما نه‌یكه‌ین، نامه‌مان له‌سه‌ر پارچه كاغه‌ز ده‌نوسی و به مندالدا بۆ یه‌كترمان ره‌وانه ده‌كرد"، دواتر سامی و ریما رێگه‌یه‌كی دیكه‌یان دۆزییه‌وه، ئه‌مجاره‌یان سامی ده‌چووه كافێ له‌وێوه له‌رێی ئینته‌رنێته‌وه ئیمه‌یڵی بۆ ریما ده‌كرد، ئه‌ویش دوای دوو رۆژ ده‌هات و ئیمه‌یڵه‌كه‌ی ده‌كرده‌وه و ده‌یخوێنده‌وه و به ته‌له‌فۆنیش نامه‌یان ده‌گۆڕییه‌وه.
خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت ته‌نها له چه‌ند كافێیه‌كدا له شار رققه مابوو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی داعش ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی له سه‌رجه‌م ماڵ و دوكانه‌كان بڕی.
پلانی دیكه
سامی باس له چه‌ند پلانێكی دیكه‌ی خۆی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات، له‌وانه: پێی ده‌وتم له فڵان كاتدا ده‌چێته ده‌ره‌وه، رێكده‌كه‌وتین له دوكانێكدا یه‌كتر ببینین، پلانه‌كه ئه‌وه بوو ریما به‌نیازی كڕینی كه‌لوپه‌ل بچێته دوكانه‌كه و به‌هیچ جۆرێك په‌چه‌كه هه‌ڵنه‌داته‌وه، منیش ده‌چوومه دوكانه‌كه و هه‌ندێك قسه‌مان ده‌كرد و ده‌ڕۆیشتین، بۆیه په‌له‌مان بوو ده‌ترساین نه‌وه‌ك داعشێك بێت و دنیامان به‌سه‌ردا بڕوخێنێت".
وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا بڵاویكردووه‌ته‌وه، جارێكیان ئه‌م دوو عاشقه‌ی زه‌مانی داعش زۆر به‌دبه‌خت بوون، ئه‌وه‌بوو ریما له ماڵ ده‌رچوو بوو، سامیش هاتبوو تا له دووره‌وه بیبینێت، له‌پڕ چه‌كدارانی داعش ریمایان به‌بیانوی ئه‌وه راگرتبوو كه پۆشاكه‌كه‌ی نایاسایی بووه، سامی له‌دووره‌وه ته‌ماشای دیمه‌نه‌كه‌ی كردووه و نه‌یتوانیووه هیچ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات.
سامی له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی: "زۆر له‌وه توڕه بووم، نه‌شمده‌وێرا هیچ بڵێم، له مه‌راقدا حه‌زم ده‌كرد ئه‌و زه‌وییه قاش بێت و قوتم بدات، فرمێسك به چاومدا هاته‌خواره‌وه به‌تایبه‌ت كاتێك بینیم ریما به په‌نجه‌كانی ئاگاداری ده‌كردمه‌وه لێیان نزیك نه‌بمه‌وه و هه‌قی هیچم نه‌بێت، له‌وكاته‌دا ئاواتم به مه‌رگی خۆم ده‌خوازی".
سامی كه خوێندكاری زانكۆ بووه‌و ئێستا له دوكانێكی به‌قاڵی كار ده‌كات، ویستویه‌تی ریما ماره بكات و له‌و نه‌هامه‌تییه رزگاری ببێت، به‌ڵام خانه‌واده‌ی كچه‌كه یه‌ك مه‌رجیان هه‌بووه، ئه‌ویش جێهێشتنی شاری رققه بووه، سامیش نه‌یتوانیووه ئه‌و مه‌رجه جێبه‌جێ بكات.
"بۆمبێكی ته‌وقیتكراو"
له‌وكاته‌وه‌ی داعش كۆنتڕۆڵی شاری رققه‌ی كردووه، دانیشتوانی ئه‌و شاره له ترسێكی به‌رده‌وامدا ده‌ژین و سزا و یاسا تونده‌كانی ئه‌و رێكخراوه تۆقاندونی، داعش یاسای توندی بۆ جلوبه‌رگ داناوه كه رێگه‌نادات پیاوان پانتۆڵی كورت له‌پێ بكه‌ن و ده‌بێت ژنانیش به‌تواوی روخساریان داپۆشن.
داعش پرۆگرامی خوێندنی به‌و سیستمه هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه حكومه‌ت داینابوو، وانه‌كانی فیزیا و كیمیای لابرد و ته‌نها وانه‌ی شه‌ریعه‌ی هێشته‌وه، وانه‌ی بیركاریشی تایبه‌ت كردبوو به پێدانی زانیاری له‌سه‌ر گولـله و بۆمب و چه‌ك.
یه‌كێك له مامۆستاكانی پێشووی رققه كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت وتویه‌تی: "وانه‌ی بیركاری ببووه چه‌ند هاوكێشه و حساباتێك بۆ ژماردنی تفه‌نگ و ده‌مانچه و بۆمب و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو".
ده‌شڵێت: "وانه‌یه‌ك هه‌بوو ناوی عه‌قیده بوو، له‌و وانه‌یه‌دا كرده‌وه‌ی خۆكوژی و رێگاكانی و ده‌رئه‌نجامه‌كانی شرۆڤه ده‌كرا هه‌ر له ره‌زامه‌ندیی خوا له‌و كارانه تا پێدانی حۆرییه‌كانی به‌هه‌شت."
زۆرێك له خه‌ڵكی رققه نه‌یانده‌ویست منداڵه‌كانیان ره‌وانه‌ی خوێندنگه‌كانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی بكه‌ن، چونكه نه‌یانده‌ویست بیری توندڕه‌وی و به‌ڵێنی جیهاد بچێته مێشكیان، لێره‌وه پرۆسه‌ی "فێركردنی نهێنی و وانه‌ی تایبه‌ت" له‌ناو ماڵه‌كان و له‌پشت ده‌رگا ئاسنینه داخراوه‌كان ده‌ستیپێكرد.
له وانه تایبه‌ته‌كاندا، خێزانه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌و مامۆستایانه‌وه ده‌كرد كه كه‌سی خۆیانن یان متمانه‌یان پێیان بووه، مامۆستاكه ده‌چووه ماڵی خوێندكاره‌كه و وانه‌كانی بیركاری و زینده‌وه‌ر و زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ی حكومه‌تی سوریای پێ ده‌وتنه‌وه.
مامۆستاكه وتویه‌تی: "هه‌وڵمان ده‌دا خۆمان له وانه‌وتنه‌وه به زیاتر له خوێندكارێك لابده‌ین، چونكه قورس بوو چه‌ند خوێندكارێك پێكه‌وه له یه‌ك شوێندا كۆبكه‌یته‌وه، ده‌ترساین له‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌وباره‌یه‌وه به داعش بگات، ئه‌و مامۆستایانه‌ی ئه‌م وانه تایبه‌تانه ده‌ڵێنه‌وه، له ترسێكی به‌رده‌وامدا ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌ركیان به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه ئه‌وه‌یه منداڵێك پێ بگه‌یه‌نن كه دوور بێت له توندوتیژی".
حه‌لیم یه‌كێكه له‌و سوریانه‌ی خه‌ڵكی رققه كه له‌گه‌ڵ خزمێكیدا رێككه‌وتووه دوو منداڵه ته‌مه‌ن 7 و 9 ساڵانه‌كه‌ی دوور له داعش په‌روه‌رده بكات، ئه‌و ده‌ڵێت: "ترسناكه منداڵه‌كانمان به فكر ببن به داعش و باس له ته‌كفیر و حۆری و كۆیله‌ی سێكسی بكه‌ن، ئه‌مه هه‌ره‌س به ته‌واوی نه‌وه‌یه‌ك ده‌هێنێت".
ماوه‌ی حه‌وت مانگه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هاوپه‌یمانیی هێزه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب)، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازییان بۆ وه‌ده‌رنانی داعش له شاری رققه ده‌ستپێكردووه.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌لیم وتویه‌تی: "نازانین دواجار كام هێز كۆنتڕۆڵی رققه ده‌كات، به‌ڵام رزگاربوونمان له داعش له هه‌موو شتێك پێ گرنگتره".
AM:10:21:07/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 33285
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت