ئەم خواردنەوانە تینوێتی دەشكێنن
وێستگە نیوز -
لەم وەرزەدا بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما هۆكار دەبێت بۆ وشكبونەوەی جەستە، هاوكات بەرۆژوو بوون لەم مانگەدا هۆكارێكی دیكە دەبێت بۆ كەمبونەوەی ئاوی جەستە ، باشتر وایە ئەم جۆرە شەربەتانە بخۆنەوە بۆ ئەوەی جەسەتات لە وشكبونەوە دووربێت.
1-ئاو :خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو بۆ جەستە زۆر گرنگە ،پێویستە ڕۆژانە دوو لیتر ئاو بخۆنەوە ،ئەگەر زۆر ئارەزوی خواردنەوەی ئاو ناكەیت ئەوە هەوڵبدە ئاوی خواردنەوەت چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ یان ئاوی پرتەقاڵی تێبكە.
2-چای سارد: بۆ ئەم وەرزە خواردنەوەی چای سارد لە چای گەرم زۆر بەسوود ترە ، بۆ ماوەی 5 خولەك چای گەرم دابنێ هەتا سارد دەبێتەوە و كەمێك هەنگوینی تێبكە .
3-شەربەتی تەماتە: تەماتە دژە ئۆكسێنەرێكی بەهێزە لەوەرزی هاویندا پێویستە ڕۆژانە تەماتە بە قاشكراوی بخۆن یان شەربەتی تەماتە بخۆنەوە .
4-شەربەتی كاڵەك: ئەم میوەیە بڕێكی باش ڤیتامین ئەی و سی بەجەستە دەبەخشێت ، میوەی شوتیش سوودی بۆ تەندروستی زۆرە.
5-شەربەتی سەوزە : شەربەتی خەیار و گوێزەر زۆر بەسوودن بۆ جەستە ، شێداری دەبەخشن بەجەستەی مرۆڤ.
سەرچاوە: http://www.dw.de/
PM:04:11:08/06/2017
ئهم بابهته 6801
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت