به‌ڤیدیۆ... مۆبایل به‌م ده‌رده‌ی برد
وێستگه نیوز -
له كاتی به‌ڕێكردنی له شه‌قامێكی شاری بلاینفیلدی ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكی و به‌هۆی سه‌رقاڵی به مۆبایله‌كه‌یه‌وه ئافره‌تێك كه‌وته ژێرزه‌مێنێكه‌وه و به سه‌ختی بریندار بوو.
وه‌ك له گرته‌ی ڤیدیۆییی رووداوه‌كه‌دا كه دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه بووه، ده‌ركه‌وتووه، ئافره‌ته‌كه سه‌رقاڵی مۆبایله‌كه‌یه‌تی و ئاگای له رێگاكه نییه و له‌پڕ ده‌كه‌وێته ژێرزه‌مینێكه‌وه كه له‌و كاته‌دا ده‌رگاكانی كراوه بوون.
دواتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئافره‌ته‌كه كه ته‌مه‌نی 67 ساڵ بووه له‌ژێر زه‌مینه‌كه ده‌رهێنراوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:02:56:10/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت