بۆچی به‌خورما به‌ربانگ بكه‌ینەوە؟
وێستگە نیوز -
خورما خواردنێكی به‌تامه‌و چه‌ند جۆرێكی هه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به زۆربه‌ی ڤیتامین و كانزاكان بۆیه خواردنی سودێكی زۆر به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه پێویسته لانی كه‌م رۆژانه یه‌ك ده‌نك خوورما بخۆین .
سووده‌كانی :
- خورما یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ پاراستنی دڵ له نه‌خۆشی.
- خورما كۆلسترۆل له‌خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه چونكه كۆلسترول هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبونه به‌جه‌ڵده‌ی دڵ.
- خورما به‌هێزكه‌ری ئێسكه: بە به‌سوودترین خۆراك داده‌نرێت بۆ به‌هێزكردنی ددان و نه‌هێشتنی ئازاری سك.
-چاره‌سه‌ره بۆهه‌ستیاری پێست: به‌هۆی بوونی پێكهاته‌ی گۆگرد تیایدا چونكه كانزای گۆگرد به‌ده‌گمه‌ن له‌خواردنه‌كاندا هه‌یه.
- چاو ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی شه‌وكوێری و توانای بینین به‌هێزده‌كات به‌هۆی بوونی برێكی زۆر كانزاو ڤیتامینی جیاواز له‌پێكهاته‌كه‌یدا.
- به‌هۆی بوونی ڤیتامین A تیایدا دژی شێرپه‌نجه‌ی ده‌م وسیه‌كانه وپێست له‌نه‌خۆشیه جۆربه‌جۆره‌كان ده‌پارێزێت.
- یارمه‌تی گه‌شه‌ی كۆرپه‌له ده‌دات و له‌دایك بوون ئاسان ده‌كات چاره‌سه‌ری خه‌وزڕانی دایك ده‌كات له‌كاتی دوگیانیدا.
- به‌هۆی بونی شه‌كری سروشتی تیایدا ناهێڵیت هاوسه‌نگی شه‌كر له‌له‌شدا تێك بچێت وجێگه‌ی ئه‌و شه‌كره‌ی كه‌له‌له‌شدا له‌ده‌ستی ده‌ده‌یت پرده‌كاته‌وه.
- له‌ش ده‌پارێزێت له‌كه‌م خوێنی چونكه برێكی زۆر ماده‌ی ئاسنی تێدایه تونای گه‌شتنی ئۆكسجین بۆخوێن ئاسان ده‌كات .
- وه‌رینی قژ كه‌م ده‌كاته‌وه: به‌هۆی بوونی ڤیتامین B یه‌وه چونكه ئه‌م ڤیتامینه یارمه‌تی به‌هێزبونی قژده‌دات و وه‌رین ده‌یپارێزێت.
PM:01:43:11/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 11814
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت