میدیاكانی سوریا باس له كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌كه‌ن
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی سوریا بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ناسراو به داعش له گورزێكی ئاسمانیی رۆژی شه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2017دا له شاری رققه كوژراوه.
سایتی ده‌یلی میره‌ر-ی به‌ریتانی هه‌واڵه‌كه‌ی له به‌كارهێنه‌ره سورییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر وه‌رگرتووه کە گوایە تەلەفزیۆنی سوریا هەواڵی کوژرانی بەغدادی لە شاری رققە بڵاوکردووەتەوەوە، سایتەکەش به هه‌واڵێكی پشتڕاسنه‌كراوه‌ی هه‌ژمار كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه لەوانەیە رژێمی سوریا بۆ ثروپاگەندەی سەرکەوتنی سوپاکە ئەو هەواڵەی بڵاوکردبێتەوە کە تیایدا هاتووە به‌درێژایی رۆژی شه‌ممه شاری رققه-ی قه‌ڵای داعش بۆردومانكراوه، هاوکات ئاژانسی ئه‌عماق-ی سه‌ربه داعش‌یش چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاسه‌واری وێرانه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ده‌یلی میره‌ر ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه چه‌ندجارێك له‌مه‌وبه‌ر باس له كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كراوه، به‌ڵام دواجار هەواڵەکە واده‌رنه‌چووه و به‌غدادی ده‌ربازی بووه، ده‌شڵێت بۆ سه‌ری به‌غدادی نزیكه‌ی نزیكه‌ی 20 ملیۆن پاوه‌ن ته‌رخانكراوه ئه‌وه‌ش له‌پای ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه له وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌نجامیداوه و هاوڵاتیانی بێ تاوانی كوشتووه.
به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه سۆفیا ئه‌مارا، خانمه دۆكیومێنتاریستی مه‌غریبی لە فیلمێکی دۆکیومێنتاریدا ئاماده‌ی كردووه، له ساڵی 2013دا ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو به‌غدادی ده‌ستگیر بكرێت، سایته‌كه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی شوێنی خۆحه‌شاردانی خه‌لیفه‌كه‌ی داعشی له ماڵێكی باكوری به‌غدا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هاوشێوه‌ی سه‌دام حسێن-ی سه‌رۆكی رژێمی به‌عس له كونێكدا خۆی شاردبووه‌وه.
باس لەوەشدەکات کە چه‌ند خوله‌كێك پێش ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی عیراق بگه‌نه سه‌ری، به‌غدادی هه‌ڵاتووه و له شوێنه‌كه‌ی به‌غدادیش چه‌ندین پارچه چه‌ك و به‌ڵگه‌نامه و ئاڵا و دروشمی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا،دواتر به‌غدادی له مزگه‌وتی سه‌ره‌كیی موسڵ ده‌ركه‌وته‌وه و له‌وێوه خه‌لافه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ده‌ربازبوونی به‌غدادی وایكرد گروپی توندڕه‌و له عیراق به‌تایبه‌ت شاری سامه‌ڕا سه‌رهه‌ڵبدات و ئه‌ویش ببێت به‌و كه‌سه‌ی كه له‌لایه‌ن جیهانه‌وه داوا كرابێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی له خاكی سوریا و عیراق راگه‌یاند، له‌وكاته‌وه‌ش كه به‌غدادی له مانگی ته‌مموزی 2014 له مزگه‌وته‌كه‌ی موسڵه‌وه ده‌ركه‌وت و وتاریدا، ئیتر ئه‌وه ماوه‌ی سێ ساڵه به ئاشكرا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌وكاته‌شه‌وه خه‌لیفه‌كه‌ی داعش بووه‌ته ئامانجی گورزه ئاسمانییه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی كوژرانی، هێشتا نازانرێت خه‌لیفه ماوه یان نا.
له مانگی ئازاری 2015دا وا بڵاوكرایه‌وه كه به‌غدادی به سه‌ختی له گورزێكی ئاسمانی‌دا به‌ركه‌وتووه و بریندار بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كوژران و برینداربوونی ده‌وترێت، هێشتا به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
له راپۆرته دۆكیومێنتارییه‌كه‌یدا ئه‌و خانمه مه‌غریبیه چووه‌ته نزیك سنوری سوریا و سالێك له‌و ناوچانه گه‌ڕاوه و چاوی به هاوڕێیه‌كی منداڵیی به‌غدادی و هاوسه‌ری پێشووی و چه‌ند كۆیله‌یه‌كی سێكسی كه‌وتووه، یه‌كێك له‌وانه پیاوێك بووه كه وه‌ك یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌م ئه‌میری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام كاری كردووه.
كچێك به‌ناوی سۆزانه به دۆكیومێنتارسته مه‌غریبیه‌كه‌ی وتووه كه ماڵی به‌غدادی وه‌ك ماڵه سۆزانییه‌ان وابووه و هه‌میشه سێكسی تیا بووه، ده‌شڵێت كه ژنه‌كانی به‌غدادی هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌وه شه‌ڕیان بووه كێ زۆرتر ماكیاج له‌وی دیكه بكات، هه‌ر ئه‌وانیش كچیان بۆ به‌غدادی هێناوه بۆ سێكس و خۆشی هه‌ر له ماڵه‌وه دانیشتووه و هه‌ركیز نه‌چووه بۆ شه‌ڕ.
یه‌كێك دیكه له‌و كچانه به سۆفیا ئه‌مارا-ی راگه‌یاندووه كه كایلا موله‌ر-ی كچه ئه‌مریكایی ناسیووه كه خانمه كارمه‌ندێكی فریاگوزاری بووه و ساڵی 2013 له شاری حه‌له‌ب رفێنراوه، له‌لایه‌ن به‌غدادییه‌وه چه‌ندینجار لاقه كراوه و به‌زۆریش لێ ماره كراوه.
ئه‌وانه‌ی له منداڵی‌دا به‌غدادیان ناسیووه وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و تیرۆرسته داواكراوه باس ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن كه به‌غدادی له خێزانێكی هه‌ژاری ناوچه‌ی تۆپچی له باكوری به‌غدا له‌دایكبووه و له‌یاری تۆپی پێدا زۆر لێهاتوو بووه و هاوڕێكانی پێیان وتووه "مارادۆنای تۆپچی".
ئەوماڵەی بەغدادی لە ناوچەی تۆپچی تیایدا گەورە بووە و ئێستا نە دەفرۆشرێت و نە بە کرێت دەدرێت
یه‌كێكی دیكه‌ش به‌غدادی وه‌ك كوڕێكی باش وه‌سفكردووه و كه هه‌میشه رۆخۆش و شه‌رمن بووه و له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا خه‌ونی ئه‌وه بووه ببێته پارێزه‌ر، به‌ڵام به‌هۆی به‌ده‌ستنه‌هێنانی نمره‌ی ته‌واوه‌وه ئه‌و خه‌ونه‌ی نه‌هاتووه‌ته‌دی، بۆیه ویستویه‌تی په‌یوه‌ندی به سوپاوه بكات، به‌ڵام له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، چونكه چاوی كز بووه.
ژنه‌كه‌ی پێشووی به‌غدادی به‌ناوی سه‌جا کە تەنها سێ مانگ ژنی خەلیفە بووە، بۆیه‌كه‌مجار له‌و فیلمه دۆكیومێنتاریه‌دا قسه‌ی كردووه كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌سه‌ر شاشه‌كانی فه‌ره‌نسا په‌خشكراوه، سه‌جا سوربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز به‌غدادی خۆشنه‌ویستووه، هاجه‌ری تەمەن 9 ساڵی كچی بەغدادیش كه له فیلمه دۆكیۆمێنتارییه‌كه‌دا به ده‌مانچه‌یه‌كی ئاوی ده‌رده‌كه‌وێت وتویه‌تی "ته‌نها ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر باوكی ده‌زانێت كه "كه‌سێكی خراپه" و ناسنامه راسته‌قینه‌كه‌ی نازانێت."
سەجا- ژنی پێشوی بەغدادی و هاجەر-ی کچی بەغدادی
هاجەر- کچەکەی بەغدادی
ده‌ستگیركردنی به‌غدادی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوای داگیركردنی عیراق، خاڵی وه‌رچه‌رخانی گۆڕٍانكارییه‌كانی به‌غدادی بووه، یه‌كێك له‌وانه‌ی له گرتوخانه‌ی بۆكا له‌گه‌ڵیدا زیندانی بووه وتویه‌تی كه له زینداندا گۆڕانێكی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا ببێته ئه‌م كه‌سه‌ی ئێستا.
ده‌شوترێت كه له‌ئێستادا به‌غدادی خۆی بۆ دوا ساته‌كانی ئاماده ده‌كات و گومانی ئه‌وه ده‌كرێت چوبێته شاری رققه-ی پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش و له‌ده‌ست هێزه‌كانی عیراق هه‌ڵاتبێت، به‌ڵام وه‌ك سایتی ده‌یلی میره‌ر ئاماژه‌ی پێداوه، نهێنیی ئه‌م كوڕه هێمنه له‌سه‌ر خۆیه كه بووه‌ته گه‌وره‌ترین تیرۆرست هێشتا له په‌ره‌سه‌ندن و مایه‌ی سه‌رسوڕماندایه.
په‌لاماره‌كانی داعش له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانیدا له وڵاتانی جیهان و گرته‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتیی ئه‌و روداوانه:
ئازاری 2015: چه‌كدارێكی داعش هێرشیكرده سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی باردۆ له تونس و 22 كه‌سی كوشت.
حوزه‌یرانی 2015: هه‌ر له تونس و له هه‌وارگه‌یه‌كی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای ئه‌و وڵاته چه‌كدارێكی داعش 38 كه‌سی كوشت كه زۆربه‌یان به‌ریتانی بوون.
تشرینی یه‌كه‌می 2015: خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاریی روسیا به‌له شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ و كوژرانی 224 كه‌س.
تشرینی دووه‌می 2015: روداوه‌كه‌ی پاریس و كوژرانی 130 كه‌س.
كانونی یه‌كه‌می 2015: هێرشكردنه سه‌ر هۆتێلێكی كالیفۆرنیا و كوژرانی 14 كه‌س.
ئازاری 2016: ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل كه تیایدا 32 كه‌س كوژران.
حوزه‌یرانی 2016: ته‌قه‌كردن له یانه‌یه‌كی هاوڕه‌گه‌زباه‌كانی ئه‌مریكا له فلۆریدا كه تیایدا 49 كه‌س كوژران.
ته‌موزی 2016: به‌كارهێنانی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر له شاری نیس-ی فه‌ره‌نسا بۆ كوشتنی هاوڵاتیان و كوژرنی 86 كه‌س.
كانونی یه‌كه‌می 2016: بارهه‌ڵگرێكی دیكه له به‌رلین-ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا خۆی كرد به قه‌ره‌باڵغییه‌كه‌دا و 12 كه‌س كوژران.
PM:05:32:11/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 85139
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت