سووده‌كانی رۆژوو بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه
وێستگە نیوز -
راپۆرته پزیشكیه‌كان باس لهوهدهكهن رۆژوو سوودێكی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه، ده‌شڵێن: رێگریی كردن له خواردن له‌كاتی رۆژوودا په‌ستانی خوێن له‌سه‌ر دڵ به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 25 كه‌مده‌كاته‌وه.
هاوكات پزیشكه‌كان ئامۆژگاریی نه‌خۆشه‌كانی دڵ ده‌كه‌ن، سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن به‌رله‌وه‌ی ده‌ستبكه‌ن به‌رۆژوو گرتن، تا ره‌وشی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه‌و ئاستی گونجانی له‌گه‌ڵ رۆژوو گرتن به‌راورد بكه‌ن.
نه‌خۆشی دڵ یه‌كێكه له نه‌خۆشیه زۆر بڵاوه‌كان له‌جیهاندا، زۆرێك له رۆژووگران بێ‌ئاگان له كاریگه‌ریه باشه‌كانی رۆژوو له‌سه‌ر ته‌ندروستیان.
زۆرێك له پزیشكه‌كان باس لهوهدهكهن كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه له مانگی ره‌مه‌زاندا ته‌ندروستیان زۆر باش ده‌بێت به‌هۆی رۆژوو گرتنه‌وه، هه‌روه‌ك به‌هۆی رۆژووگرتنه‌وه نزیكه‌ی سه‌دا 10 ماسولكه‌كانی دڵ پشوو ده‌ده‌ن له‌رۆژدا و رێژه‌ی ئه‌و خوێنه‌ی ده‌ینێرن بۆ هه‌رسكردنی خواردن له گه‌ده‌دا كه‌مده‌بێته‌وه.
هاوكات پزیشكه‌كان رێنمایی ده‌ده‌نه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی دڵ كه ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان له‌گه‌ڵه یان په‌ستانی خوێنیان به‌رز یان نزم ده‌بێته‌وه به‌رۆژوو نه‌بن، هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌شی كه خوێنبه‌ره‌كانیان نه‌خۆشه‌و به‌كه‌مترین جوڵه هیلاك نابێت به‌هیچ جۆرێك به‌رۆژوو بن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:02:54:13/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 5232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت