دوو زانا هه‌شته‌م سه‌رسوڕهێنه‌ری دنیا ئاشكرا ده‌كه‌ن

‌دیمەنێک لە ده‌ریاچه‌ی رۆتۆماهانا

وێستگه‌ نیوزـ

دوو زانای نیوزله‌ندی به‌مدواییه‌ چه‌ند ئاوێكی سه‌یریان له‌ وڵاته‌كه‌یان ئاشكراكرد كه‌ رووه‌كه‌ی ره‌نگاوره‌نگه‌ و له‌ هه‌ردوو ره‌نگی په‌مه‌یی و سپی پێكهاتووه‌، واشیان هه‌ژمار كردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی دۆزیویانه‌ته‌وه‌ هه‌شته‌م سه‌رسوڕهێنه‌ری دنیایه‌.

سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌شت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی دنیا له‌ ئاوی ده‌ریاچه‌ی رۆتۆماهانا له‌ دورگه‌ی باكوری نیوزله‌ندا دۆزراوه‌ته‌وه‌، سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌ كه‌ رووه‌ ره‌نگاوره‌نگه‌كه‌ی ئاوی ئه‌و ده‌ریاچانه‌ ساڵی 1886 دیار نه‌ماون كه‌ له‌ سه‌ده‌ی 19دا ببووه‌ شوێنی راكێشانی گه‌شتیار له‌ هه‌موو جیهانه‌وه‌.

هۆكاری دیارنه‌مانی ئه‌و ره‌نگه‌ په‌مه‌یی و سپییه‌ی ده‌ریاچه‌كان كه‌ له‌ 10ی حوزه‌یرانی 1886 دیارنه‌ما، به‌هۆی گڕكانێك بووه‌ كه‌ له‌ چیای تاراویرا-ی نیوزله‌نداوه‌ كڵپه‌ی كردووه‌، به‌ڵام هه‌وڵی هه‌ریه‌ك له‌ ریكس بۆن و ساشا نۆڵدن، هه‌ردوو زانای نیوزله‌ندی وایكرد كه‌ دووباره‌ ئه‌و ده‌ریاچانه‌ بدۆزرێنرێنه‌وه‌.

وێنەیەکی دەستکردی دەریاچەکان کە رەنگی رووەکەی سپی و پەمەییە


ئه‌و دوو زانایه‌ توانیویانه‌ رووی ئاوی ئه‌و ده‌ریاچانه‌ له‌ قوڵایی 10 بۆ 15 مه‌تر له‌ناو خۆڵه‌مێشی گڕكانه‌كه‌دا بدۆزنه‌وه‌ و بیكه‌ن به‌ هه‌شته‌م سه‌سوڕهێنه‌ره‌كانی دنیا.


PM:05:52:13/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 29445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو